چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2024

دوو گروپی شاخەوانیی كوردستان بە سەر شاخی شاهۆ سەركەوتن

دوو گروپی شاخەوانیی كوردستان بە سەر شاخی شاهۆ لە ناوچەی كرماشان دا سەركەوتن.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، لە ماوەی رۆژانی پێنجشەممە 10ی مانگی گوڵان تا رۆژی شەممە 12ی مانگ، دوو گرووپی شاخەوانیی “دۆستی”ی بانە و “داڵانپەڕ”ی سەقز بەسەر بەرزاییەكانی “شاهۆ” لە پارێزگای كرماشان سەكەوتن.

لەو پەیوەندەدا “ژاڵە شیرزادی” بەرپرسی گرووپەكە دەڵێ: كە 27 كەس لەو چالاكیەدا بەشدار بوون و بە هاوڕێیەتی یەكتر بەسەر شاخی شاهۆدا سەركەوتوون.

ناوبراو هەروەها لە درێژەدا دەڵێ: تا ئێستا بە شانازییەوە توانیومە 50 كەس بە رێگای وەرزش و بەتایبەت شاخەوانیدا رێنوێنی بكەم.

هەروەها باس لەوە دەكات، ئەم گرووپانە لە ریزی چالاكترین گرووپە شاخەوانیەكانی كوردستاندان و  15 ساڵە چالاكی دەكەن و جگە لەم چالاكیەش چەندین چالاكیی دیكەیان ئەنجام داوە و تا ئێستا 4 جار بەسەر شاخەكانی قەندیل دا سەركەوتوون.

جێگای ئاماژەیە، كێوی شاهۆ سێ هەزار و 390 میتر بەرزە و بەرزترین شاخی پارێزگای كرماشان دێتە ئەژمار كە لە پارێزگای سنەوە دەست پێ دەكات و بەشێك لە زنجیرە چیاكانی زاگرۆس دێتە ئەژمار و لە پارێزگای كرماشان و لە نزیك چۆمی سیروان كۆتایی پێ دێت و وەكوو گرنگترین و بەناوبانگترین كێوی ناوچەی هەورامان دێتە ئەژمار.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.