پەرەسەندنی مادەهۆشبەرەكان خوێندكارانی زانكۆی سنەی ناڕازیی كردووە

ژمارەیەك لە خوێندكارانی زانكۆی سنە سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی مادەی هۆشبەر لەو زانكۆیە، ناڕازین.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، دوێنێ هەینی 11ی مانگی گوڵان ژمارەیەك لە خوێندكاران لە زانكۆی سنە لە شوێنی خەوەكانیان دەستیان دایە بڵاوكردنەوەی تراكتگەلێك بە مەبەستی ئاگاداركردنەوەی خوێندكاران لە مەترسیەكانی مادەی هۆشبەر لە نێو ئەو زانكۆیەدا، بەلام ئەم ناڕەزاییەی خوێندكارانی زانكۆی سنە لەگەڵ هەڵسوكەوتی توندی ژمارەیەك لە خوێندكارانی بەسیجی بەرەوڕوو بووەوە.

پاش بڵاوبوونەوەی ئەو تراكتگەلە، خوێندكارانی بەسیجی كەوتن هەوڵ بە مەبەستی دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو كردەوەیە.

بە وتەی خوێندكارەكانی ئەو زانكۆیە، خوێندكارە بەسیجیەكان مادەی هۆشبەر لە جۆی تریاك، حەشیش، كراك و شیشە بە نرخێكی هەرزان دەخە خزمەت خوێندكارانی كچ و كوڕەوە.

پێشتریش خوێندكاران سەبارەت بە پەرەسەندنی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر و بڵاوكردنەوەی لە لایەن خوێندكارە بەسیجیەكانەوە لە نێو زانكۆی سنە ناڕەزاییان دەربڕیبوو، كە بە بڕیاری كاربەدەستانی زانكۆ بەرەوڕووی هەڵسوكەوتێكی توند بوونەوە.

بە پێی توێژینەوەكان لە زانكۆكانی ئێران 75%ی خوێندكارانی كوڕ و 15% لە خوێندكارە كچەكان لانیكەم یەك جار مادەی هۆشبەریان بەكارهێناوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.