چوار شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2023

یەكگرتنەوەی یەكێتی و گۆڕان…؟ / ئەنوەر حسێن

دانیشتنە چڕوپڕو بەئاكامەكانی دوو مانگی رابردووی یەكێتی و گۆڕان لەلایەك، دانیشتنە ناوخۆییەكانی هەڤاڵانی ناوخۆی یەكێتی لەلایەكی ترەوە واپێدەچێت تێپەڕاندنی قەیرانە سەختەكان بێت و لەداهاتوودا بگەنە میكانیزمێك كە دۆستان خۆشحاڵ و نەیاران نیگەران بكات و جۆرێك بێت لەخوڵقاندنی روداوێك.
لەناوخۆدا دوایین دانیشتنە دوو، سێ‌، چوار قۆڵییەكان، بەئاگاداری یان بێ بوونی لایەنی ناوبژیوانی چوار كەسایەتی یەكێتی، زۆر پۆزەتیڤ بوون و لەسەر دوو خاڵ راوەستاون، یەكەم، پاراستنی ریزەكانی یەكێتی و گەیشتن بەچارەسەری یەكجارەكی قەیرانەكان و نەرمی نواندنی هەموو لایەك بۆ ئەگەری كۆبونەوەكان و بڕیارە گرنگەكان و راپۆرتی لیژنەكان. لەئاستی دەرەوەدا دانیشتنەكانی یەكێتی و گۆڕان بەهۆی دەستەی ناوبژیوانی چوارو پێنج قۆڵی هەنگاوی باشی بڕیوە كە لەباڵاترین ئاستدا یەكگرتنەوەی گۆڕان و یەكێتییە. لەوەش خوارتر دروستكردنی نیمچە بەرەیەكە، هاوشێوەی حەفتاكانی سەرەتای دروستبوونی یەكێتی و گەڵاڵەكردنی هەڵوێستەكان لەو بەرەیەدا، بەڵام وا بڕیارە كۆبوونەوەی عەلەنی هەردوولا بەڕێوەبچێت و بۆچوونی فراكسیۆنە پەرلەمانییەكانی هەردوولا لەهەولێرو بەغدا، فراكسیۆنە خۆجێییەكانی كوردستان لەسەر مەسەلەو رووداوەكانی ناوخۆ، عیراق، ناوچەكە گەڵاڵەو یەكبخات و ئەگەر بەپێویستیش زانرا رێكەوتنێكی ستراتیژی ئیمزا بكرێت.
لەهەمبەر پارتیشدا، هەردوولا هاوڕان یان رێكەوتننامەی ستراتیژی نێوان پارتی و یەكێتی بەبەشداری گۆڕان ئاڵوگۆڕی بەسەردا بێت، یان رێكەوتنی ستراتیژی یەكێتی و گۆڕان یەك پاكێج بێت و لەگەڵ پارتی رێكەوتنێكی تازە وەرێبخرێت و هەردوولا ئەوەیان راگەیاندووە، كەهەموو ئەگەرو ئەڵتەرناتیڤەكانی داهاتووی نێوان یەكێتی و گۆڕان لەدژی پارتی و هیچ لایەنێك نابێت.
ئەم سیناریۆو ئەگەرانە كەزۆر واقعیی و لۆژیكین، یەكێكە لەباشترین ئەگەرەكانی چارەسەری قەیرانەكانی ناوخۆو داڕشتنی ستراتیژێكی واقیعی پڕ لەدونیابینی هەموو لایەك. كە بەرژەوەندییەكانی هەموو كەس و لایەكی لەبەرچاو گرتووە و رەنگە كۆمەڵگەی كوردستانیش لێی بەهرەمەند بێت وببێتە ئاڵوگۆڕێك لەكۆی هاوكێشە ساسییەكانی هەرێمی كوردستاندا.
كۆی ئەم هەنگاو پرۆسەیە پێویستی بەكلتوری تۆلێرانس و لۆژیكی رێزگرتن لەمانیفێستی جەلالیزم و دەستگرتن بەمێژوو، قوربانی، شەهید، خەباتی شاخ و شارو گەشەپێدانی ئازادی و دیموكراسییەوە هەیە، كە هەموو، سەركردەكانی دەباشان و زەرگەتە خستویانەتە سەرشانیان.
ئەوەش سەد دەرسەدە، كە ئەم ئەركە نەك نامەحاڵ نییە، بگرە گەڕانەوەی رێزو ستایشە و لەبیركردنی هەموو قەیرانەكانی رابردووشە.
تاكە هەنگاو و ڕەهەندیشە كە هەموو یەكێتییەكانی حەفتاكان تائێستا پشتگیری لێدەكەن و شادو مورتاحیان دەكات. واتا خاڵی كۆكی ناو ناكۆكییەكانەو ئەو دەمەش ئەم بۆچوونانە دەبنە واقیعی، كەزۆر دروستە هەموو لایەك، بەتایبەتی سەركردەكان دەزانن كە لەمكارە درەنگ كەوتوون، چونكە شارو شارۆچكەكان و گەڕەك و كۆڵانەكان، بەئاڵای رەنگاو ڕەنگ دەڕازێننەوەو هەموو لایەك پڕدەبێت لەبۆن و بەرامەی سەركەوتن.
ئەمەش سەرەتای، كۆتاییە چاوەڕوانكراوەكەیە…!

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.