چوار شه‌ممه‌ 29 ئازار 2023

داعش 2 رۆژنامەوانی خەڵكی تونسی ئێعدام كرد

لقی لیبی گرووپی تیرۆریستیی داعش 2 رۆژنامەوانی خەڵكی تونسی ئێعدام كرد.

داعش لقی وڵاتی لیی بە بڵاوكردنەوەی دەنگی پەیامێكی تۆمار كراو، هەواڵی كوژران 2 رۆژنامەوان و وێنەهەڵگری خەڵكی تونس بە ناوەكانی “سەفیان ئەلشورابی و نەزیرئەلقەتاری” ئاشكرا كرد.

بە پێی نووسینی رۆژنامەی ئەلیەوم، دەفتەری هەواڵنێریی گرووپی داعش لە ناوچەیەكی هەڵكەوتوو لە رۆژهەڵاتی لیبی ئاشكرای كرد: ئەم گرووپە حوكمی ئێعدامی 2 رۆژنامەوان بە تۆمەتی موحاربە گەندەڵی لەسەر عەرز جێبەجێ كردووە.

ئەو 2 كەسە لە مانگی سێپتامبر لە ناوچەی مێرسی ئەلبورق ەلە 770 كیلۆمتری رۆژهەڵاتی ترابلۆس پایتەختی وڵاتی لیبی رفاندبوو و تا ئێستا چەندین جار راگەیاندنكاران و رۆژنامەنووسانی تونسی بۆ پشتیوانیی لەم 2 رۆژنامەوانە لە بەردەم باڵوێزخانەی لیبی لە تونس خۆپیشاندانیان رێكخستبوو.

بە وتەی ناوەندی ئازادیی چاپەمەندیەكانی تونس، ئەمە یەكمجارە پاش شۆڕشی ساڵی 2011ی زایینی لەو وڵاتە، رۆژنامەوانانی تونسی لە لیبی بێ سەرشونێن دەبن و دەكوژرێن.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.