پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

زیندانیەكی كورد لە شاری سنە لەسێدارە درا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ زیندانیەكی كورد لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە لەسێدارە درا.

بە پێی هەواڵی ناوەندی پارێزەرانی مافی مرۆڤی كوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی مانگی گوڵان، حوكمی ئێعدامی زیندانیەكی كورد بە ناوی “فەرهاد یوسفی” خەڵكی شاری كامیاران لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ كرا.

ناوبراو خەڵكی شاری كامیاران بوو كە بە تاوانی كوشتنی هاوسەرەكەی خۆی 16 ساڵە لە زینداندا راگیرابوو و پێشتریش جارێكی دیكە تا پای پەتی سێدارە برابوو، بەڵام ئێعدام نەكرابوو.

زۆرێك لە چالاكانی مەدەنی و كەسوكاری ئەو هاوڵاتییە كامیارانیە داوایان لە بنەماڵەی كەسە كوژراوەكە كردبوو كە لە تاوانەكەی خۆشبن، بەڵام لە ئاكامدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بنەماڵەی هاوسەرە كوژراوەكەی لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە لەسێدارە درا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.