چوار شه‌ممه‌ 29 ئازار 2023

چالاكێكی دیكەی كرێكاریی لە شاری سنە دەستگیر كرا

لە درێژە گوشار و رەشبگیریی چالاكان و هەڵسووڕاوانی كرێكاریی چالاكێكی دیكەی كرێكاریی لە شاری سنە دەستگیر كرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی مانگی گوڵان چالاكێكی دیكەی كرێكاریی بە ناوی “پێدرام نەسرۆڵڵاهی” لە لیەن هێزە لیباس شەخسیەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری سنە دەستگیر و راپێچی شوێنێكی نادیار كرا.

هەروەها دوێنێ سێشەممە 8ی مانگی گوڵان 2 چالاكی دیكەی كرێكاریی لە شارەكانی سەقز و مەهاباد بە ناوەكانی “مەحمود ساڵەحی و عوسمان ئیسماعیلی” لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كران.

شایانی باسە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەكی زۆر لە چالاكان و هەڵسووڕاوانی كرێكاریی لە شارە جیاجیاكانی كوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە بانگهێشت و دەستگیر كراون یان هەڵكوتراوەتە سەر ماڵەكانیان و خۆیان و بنەماڵەكانیان بەرەوڕووی بێ رێزیی بوونەتەوە و كەلوپەلە شەخسیەكانیان دەستی بەسەردا گیراوە و ئەمەش لەحاڵێكدایە ئێستاكە بیش از 13 چالاكی كرێكاریی كورد تەنیا لەبەر داواكاریی خواست و مافە پیشەییەكانی خۆیان، لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیدا بەند كراون.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.