چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ژنە مامۆستایەكی یارسان لە شاری كرماشان لەسەر كارەكەی دەركرا

ژنە شاعر، نووسەر و لێكۆڵەری یارسانی پاش 3 ساڵ وانە وتنەوە لە قوتابخانەكانی كرماشان بە هی هەبوونی بیرۆكەی ئایینی جیاواز لەسەر كارەكەی دەركرا.

بە پێی هەواڵی ماف نیوز، “فاتمە جادری جەلیلوەند” هەفتەی رابردوو ئیدارەی پەروەردە و راهێنانی كرماشان لە نامەیەكدا بە شێوەی فەرمی و بە پشت بەستن بە نامەی ناوەندی وەرگرتنی پەروەردە و راهێنانی كرماشان، بە ناوبراویان راگەیاند كە لە سەر كارەكەی دەركراوە.

ناوبراو خاوەندی چەندین بابەت و كتێبی جۆراوجۆر لە بواری كۆمەڵایەتی، كلتووری و دینی دایە كە بریتیە لە : كتێبی “شیكردنەوەیەك سەبارەت بە بیروبڕوای یارسمان” و “روانینێك لە ئایینی یارسان”، بەڵام هەتا ئێستا ئیزنی چاپ و بڵاوكردنەوەی پێ نەدراوە.

“شیكردنەوەیەك سەبارەت بە بیروبڕوای یارسمان” پێشتر لە ساڵی 1390ی هەتاویی توانی مۆڵەتی بڵاوكردنەوە لە لایەن وەزارەتی ئیرشادەوە وەربگرێت، بەڵام دواتر لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە پێشی پێ گیرا.

ئەم مامۆستا ژنە یارسانە، تاكوو ئێستا چەندین جار لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەكان، حەراسەت ئیدارەی پەروەردە و راهێنان و وەرگرتنەوە بانگهێشت و لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێكراوە.

هەروەها رۆژێك پاش ئەوەیكە لەسەر كارەكەی دەركرا، پێی راگەیەندرا كە بە مەرجی وازهێنان لە ئایینی یارسان و رووكردنە ئیسلامی “شیعە” مەزهەب، دەتوانێ درێژە بە كارەكەی بدات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.