چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

چالاكێكی كرێكاریی لە شاری مەهاباد دەستگیر كرا

چالاكێكی كرێكاریی خەڵكی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كرا.

بە پێی هەواڵی “زاگرۆس پۆست”، كاتژێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 8ی مانگی گوڵان چالاكێكی كرێكاریی خەڵكی شاری مەهاباد بە ناوی “عوسمان ئیسماعیلی” ئەندامی كۆمیتەی هاوئاهەنگی لە كاتی كاركردن لە بینایەكدا لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە راپێچی شوێنێكی نادیار كرا.

ئەمەش لە حاڵێكدایە كە، هەر ئەمڕۆ كاتژمێر 5ی ئێوارە پاش ئەوەیكە “مەحمود ساڵەحی” چالاكی كرێكاریی خەڵكی شاری سەقز هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەك لە هاوڕێیانی یەكی مانگی ئەیار رۆژی جیهانیی كرێكارییان بەرز راگرت، لە لایەن هێزەكانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتەوە هێرش كرایە سەر ماڵەكەی.

لەو هێرشەدا كەلوپەل و بەڵگە شەخسیەكان و هەروەها كامپیوترەكەی مەحمود ساڵەحی لە لایەن ئەو هێزانە دەستی بەسەردا گیرا.

شایانی باسە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەكی زۆر لە چالاكان و هەڵسووڕاوانی كرێكاریی لە شارە جیاجیاكانی كوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە بانگهێشت و دەستگیر كراون یان هەڵكوتراوەتە سەر ماڵەكانیان و خۆیان و بنەماڵەكانیان بەرەوڕووی بێ رێزیی بوونەتەوە و ئەمەش لەحاڵێكدایە ئێستاكە لانیكەم 10 چالاكی كرێكاریی كورد تەنیا لەبەر داواكاریی خواست و مافە پیشەییەكانی خۆیان، لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیدا بەند كراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.