دوو شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / كەلوپەلە شەخسیەكانی چالاكێكی كرێكاریی لە شاری سەقز دەستی بەسەرداگیرا

كەلوپەلە شەخسیەكانی چالاكێكی كرێكاریی لە شاری سەقز دەستی بەسەرداگیرا

هێزە ئیتلاعاتیەكانی كۆماری ئیسلامی هەڵیانكوتایە سەر ماڵی چالاكێكی كرێكاریی لە شاری سەقز.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، كاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 8ی مانگی گوڵان پاش ئەوەیكە “مەحمود ساڵەحی” چالاكی كرێكاریی خەڵكی شاری سەقز هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەك لە هاوڕێیانی یەكی مانگی ئەیار رۆژی جیهانیی كرێكارییان بەرز راگرت، لە لایەن هێزەكانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتەوە هێرش كرایە سەر ماڵەكەی.

لەو هێرشەدا كەلوپەل و بەڵگە شەخسیەكان و هەروەها كامپیوترەكەی مەحمود ساڵەحی لە لایەن ئەو هێزانە دەستی بەسەردا گیرا.

شایانی باسە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەكی زۆر لە چالاكان و هەڵسووڕاوانی كرێكاریی لە شارە جیاجیاكانی كوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە بانگهێشت و دەستگیر كراون یان هەڵكوتراوەتە سەر ماڵەكانیان و خۆیان و بنەماڵەكانیان بەرەوڕووی بێ رێزیی بوونەتەوە و ئەمەش لەحاڵێكدایە ئێستاكە لانیكەم 10 چالاكی كرێكاریی كورد تەنیا لەبەر داواكاریی خواست و مافە پیشەییەكانی خۆیان، لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیدا بەند كراون.

بابەتی هاوپۆل

رۆحانی؛پێم وانەبێ وڵاتێکی دیکە وەکوو ئێران لە بواری ئازادیەوە بوونی هەبێت

رۆژی چوار شەممە ١٤ ی سەماوەز دوو رۆژ بەر لە ١٦ ی سەرماوەز(١٦ اذر) “رۆژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.