سێ شه‌ممه‌ 21 ئازار 2023

كرێكاران بە بۆنەی رۆژی یەكی ئەیار لە بەردەم مەجلیسی ئێران كۆبوونەوە

رێوڕەسمی رۆژی جیهانیی كرێكار لە لایەن كرێكارانی تارانی لە بەردەم مەجلسی ئێران بە دروشمی زۆركردنی حەقدەستەكان، كرێكارانی زیندانی و مامۆستایانی زیندانی دەبێ ئازاد بكرێن، بەڕێوەچوو.

بە پێی راپۆرتی یەكێتی ئازادی كرێكارانی ئێران، بۆ رێزگرتن لە رۆژی جیهانیی كرێكار و ناڕەزایی بە سەركوت و هەژاری و لانیكەمی حەقدەست، كرێكارانی تاران دەستیان دایە وەرێخستنی كۆبوونەوەیەك لە بەردەم مەجلسی ئێران.

لەو كۆبوونەوەیەدا وێڕای كەشتی زاڵی ئەمنیەتی، نزیكەی 100 كرێكار بەشدار بوون و كرێكاران بە هەڵبڕینی دەنگی خۆیان، دروشمگەلێكی لەم چەشنەیەدان دەوتەوە: كرێكاری زیندانی دەبێ ئازاد بكرێ، مامۆستای زیندانی دەبێ ئازاد بكرێ، كرێكار_مامۆستا یەكگرتن یەكگرتن، ژیانی لەبار و گونجاو مافی رەوای ئێمەیە، سەرمایەدار حەیا بكە و واز لەم مەملەكەتە بهێنێ.

دەوترێ، لە ئاكامی ئەم كۆبوونەوەیەدا ژمارەیەك مامۆستای خانەنشینكراو كە لە بەردەم مەجلیس كۆببوونەوە، بە گرتنە دەستەوەی پلاكاردەكانی كرێكاران و پەیوەست بوون بەوان، كەشێكی پڕ لە شادی و شەوكەتیان بەخشی رێوڕەسمەكە و لە ئاكامدا ئەو كۆبوونەوەیە بوو بە نزیكەی 300 كەس و وێڕای هەبوونی هێزە ئەمنیەتی و نیزامیەكانی حكومەت لە شوێنی كۆبوونەوەكە، بەڵام كرێكاران و مامۆستایان خانەنشینكراو بە بێ سڵ كردنەوە و ترس و دڵەڕاوكێ تا كۆتایی كاتی دیاریكراو درێژەیان دایە كۆبوونەوەكەی خۆیان.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.