چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بڵاوكراوەیەكی تایبەت بە ژنان لە ئێران داخرا

لیژنەی چاودێری بەسەر ڕاگەیاندنەكان لە ئێران مۆڵەتی دەرچوونی گۆڤاری “زنان امروز″ ی بەبیانووی پەرەپێدان‌و پاساوهێنانەوە بۆ “ازدواج سفید”( هاوسەرگیریی سپی) هەڵوەشاندەوە.

لیژنەی چاوەدێریی بەسەر ڕاگەیەنەكان، لە كۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممە 7ی مانگی گوڵان خۆیدا تاوتوێی پەروەندەی گۆڤارە”زنان امروز″ی كرد. ئەم گۆڤارە كە “شەهلا شیركەت”سەرنووسەر و بەرپرسی چاپ‌و بلاوبوونەوەی بوو، ماوەیەك لەمەوبەر باسی لە گەڵاڵەی هاوسەرگیریی سپی كردبوو، لیژنەی چاوەدێریی بەسەر ڕاگەیەنەكان ئەم بابەتەی بەدژی بەها ئاینییەكان لە وەڵەم داوەو، هەر بۆیە بڕیاری ڕاگرتنی ئەم گۆڤارەی داوە.

هاوسەرگیریی سپی بەو جۆرە لە پێكهاتنی ژن و پیاو بۆ پێكەوەنانی ژیانی هاوبەش دەوترێ كە تێیدا ژن و پیاوەكە بێ ئەوەی بە لەیەك مارە بكرێن و زەماوەندەكەتان بە ڕەسمی تۆمار بكرێ، پێكەوە دەژین.

هەڵوەشانەوەی مۆڵەتی چاپی مانگنامەی “زنان امروز″ بە سەرنووسەری شەهلا شیركەت لە حاڵێك دایە كە ئەم گۆڤارە لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو پاش نزیكەی 7 ساڵ ڕاگیران، سەر لەنوی دەستی بە كار كردبۆوە.

بەرپرسی مانگنامەی”زنان امروز″ وێڕای پشتڕاست كردنەوەی هەواڵی ڕاگیرانی ئەم گۆڤارە، ڕوونیشی كردەوە كە، ئێمە بەدوای پەرەپێدانی گەڵاڵەی هاوسەرگیریی سپی نەبووین و هیچ پاساوێكیشمان بۆ ئەم مەسەلە نەهێناوەتەوە، بەڵكوو تەنیا تاوتوێی ئەم مەسەلەمان وەك دیاردەیەكی كۆمەڵایەتی كردووە.

شەهلا شیركەت لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵنێریی حكومەتیی ئیسنا، لە بارەی ڕاگیرانی ئەم گۆڤارە وتی: بەداخەوە بۆ یەكەم جار خودی وەزارەتی نێوخۆی باسی لە زەماوەندی سپی كرد، ئەگەر بڕیار نەبوو پەرە بەم مەسەلەیە بدرێ، كەوابوو لەبەرچی ئەوان باسیان دەكرد. گۆڤاری “زنان امروز” یش كە تایبەت بە ژنانە، بۆیە باسی لەم مەسەلە كردووە چونكی نیوەی ئەم باسە پێوەندی بە ژنانەوە هەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.