سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

سپای پاسدارانی ئێران هێزەكانی لە لوڕستانەوە رەوانەی مەریوان كردووە

نزیكەی 50 كەس لە ئەندامانی بەپێشینەی هێزەكانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچە جیاجیاكانی لوڕستانەوە رەوانەی شاری مەریوان كراون.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو كۆماری ئیسلامی لە ناوچە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان سەرقاڵی نوێژەنكردنەوەی پایەگا كۆنەكانی خۆی بەتایبەت لە ناوچەی مەریواندایە و بەو بۆنەوە سەنگەر و خاكرێزێكی زۆر دروست كردووە.

هەروەها هەواڵەكان باس لەوە دەكەن، كە تیمێكی سپای پاسداران لە لوڕستانەوە لە ناوچەی “كانی خەیاران” سەر بە مەریوان جێگیر كراون.

كۆماری ئیسلامی ئێستاكە سەرقاڵی دروست كردنی بنكەگەلێكی سەربازیی نوێ لە ناوچە كوردستانیەكانی رۆژهەڵاتدایە و ئەو تیمە 50 كەسیەی كە لە لوڕستانەوە رەوانەی مەریوان كراون، بڕیارە تا 3 مانگی دیكە لەو ناوچەیە بمێننەوە.

لەحاڵێكدا هەڵوێست و سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی، ئێرانی خستووەتە ژێر گوشاری قوری ئابڵۆقە نێو دەوڵەتیەكان و مەترسی ئەگەری هێرشی نیزامی رۆژئاوا بۆ سەر ئەو وڵاتەش دوور لە چاوەڕوانی نیە، بەڵام كۆماری ئیسلامی وێڕای هەموو ئەم گرفتانە هەوڵ دەدات ناوچە كوردستانیەكان بكاتە شوێنی جەوڵە كردن و ئاژاوە نانەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.