پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

زیاتر لە 9 هەزار مامۆستای ناڕازیی كورد نامەیەكیان ئاراستەی سەرۆك كۆمار و مەجلیسی ئێران كرد

هەزاران مامۆستای كوردستانی، لە نامەیەكی هاوبەشدا، گلەییان لە ڕەوشی نالەباری ئابووریان كردووە و لە

ڕووحانی و مەجلیسی ئێرانیان خواستووە تا كێشەكانیان چارەسەر بكەن.
نامەكە واژۆی زیاتر لە ٩ هەزار مامۆستای دانیشتووی سنە، سەقز، مەریوان، دیولان، قوروە و سەروئاوایی لەژێرە و وێنەیەكی بۆ سەركۆمار و هەروەها نوێنەرانی مەجلیسی ئێران ڕەوانە كراوە.

لە نامەكەدا، باس لە هەڵاواردنی مامۆستایان، كەمبوونی مووچەیان لە بەروارد لەگەڵ باقی فەرمانبەرانی دەوڵەت و گرفتە ئابووری و كۆمەڵایەتییەكانی مامۆستایان كراوە.

مامۆستایانی ناڕازی، دەڵێن كە لە سایە سەری ئەو حەقدەستە كەمەی كە دەوڵەت پێیان دەدات، سەرەڕای ئەو ڕۆڵە هەستیارەی كە لە پەروەردەكردنی كۆمەڵگا و نەوەی داهاتوودا دەیگێڕن، بوونەتە یەكێك لە هەژارترین توێژەكانی كۆمەڵگا.

هەر بۆیەش مامۆستایان لە نامەكەیاندا، جگە لە گلەیی و شیكردنەوەی پرس و گرفتەكانیان، چەند ڕێكار، بۆ وێنە دامەزرانی بانك یا ناوەندێكی ماڵیی گرێدراو بە وەزارەتی پەروەردە، ئەنجامی گۆڕانكاری لە سندووقی پاشكەوتنی فەرهەنگیان و گەڕاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی “ماڵی مامۆستا” بە وەزارەتی پێوەندیداریان، بۆ چارەسەریی بەشیك لەو كێشانەیان پێشنیار كردووە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی خاكەلێوە، مامۆستایانی كورد، هاوكات لەگەڵ مامۆستایانی ئێرانی، بۆ سێهەم جار لە چەند مانگی ڕابردوودا، لەبەر دەرگای ئیدارەی پەروەردە و ڕاهێنانی زۆربەی شارەكانی كوردستان كۆبوونەوە و لە كەش و هەوایەكی هێمنانەدا، بە بەرزكردنەوەی لافیتە و هەڵگرتنی نووسراوە، داخوازە سینفییەكانیان هێنایە بیر كاربەدەستان خستەوە.

لە مانگی ڕەشەممەی ڕابردووشدا، مامۆستایان دوو جاری تر كۆبوونەوەی هاوشێوەیان بەڕێوە بردبوو و وێڕای گلەییكردن لە بارودۆخی نالەباری ژیانیان، داوایان كردبوو كە دەوڵەت حەقدەستی یەكسان لەگەڵ باقی فەرمانبەرانیان پێ بدا.

مامۆستایانی ناڕازی داوای ئەوەشیان دەكرد، ڕێگەی دامەزراندنی سەندیكا و ڕێكخراوەی سینفی تایبەت و سەربەخۆیان پێ بدرێ و هیچ هاوكارێكیان بەهۆی بەدواداچوونی داخوازییەكانیان نەخرێنە بەر زەخت و گوشار.

ئەگەرچی دەوڵەتی ڕووحانی، بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایانی دابوو بەڵام تا ئێستا نە دەوڵەت بەڵێنییەكانی بەجێ گەیاندووە و نە مامۆستایانیش باوەڕیان بەو بەڵێنانە هەیە.ش

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.