چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

“كۆمەڵە تی ڤی” وەشانی خۆی دەستپێكردەوە

كاناڵی “كۆمەڵە تی ڤی” بۆ جارێكی دیكە و سەرلەنوێ دەستپێكرد.

بە پێی راپۆرتی “زاگرۆس پۆست”، كاناڵی ئاسمانیی “كۆمەڵە تی ڤی” سەر بە كۆمەڵە رێكخراوی كوردستانیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، پاش ماوەیەك راوەستان ئەمڕۆ دووشەممە 7ی مانگی گوڵان بۆ جارێكی دیكە وەشانی خۆی دەستپێكردەوە.

ئەندامان و لایەنگرانی ئەو تەشكیلاتە سیاسیەی ئۆپۆزیسیۆنی كۆماری ئیسلامی ئێران، لە سەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێڕای بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە، پیرۆزبای لە خۆیان و بینەرانی تەلەفیزیۆنەكەیان دەكەن.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە ماوەی یەك ساڵ و نیوی رابردوو چەندین كاناڵی سەر بە حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و نەیاری كۆماری ئیسلامی ئێران بە ناوەكانی “ئاسۆسات، كۆمەڵە تی ڤی و تیشك تی ڤی” بە هۆی كێشەی دارایی و كێشەی ماڵییەوە بەرەوڕووی داخران بوونەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.