سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

پارێزگای سنە 68 هەزار كەس نەخوێندەواری تێدایە

بە وتەی بەڕێوەبەری پەروەردەی پارێزگای سنە بەپێی ئامارەكان هەتا ئێستا 68 هەزار كەسی نەخوێندەوار لەناو چەند تەمەنی جیاواز لەو پارێزگایە تۆمار كراون.

هەواڵنێریی حكومەتیی مێهر لە زاری “رەشید قوربانی” لێپرسراوی پەروەدەی پارێزگای سنەوە بڵاوی كردووەتەوە، ئەو 68 هەزار كەسە نەخوێندەوارە تەمەنیان لە نێوان 10 بۆ 49 ساڵ دایە.

ئەو بەرپرسە حكوومەتییە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە یەكێک لە بەرنامە سەرەكییەكانی پەروەردە كاركردنە بۆ نەهێشتن و بنبڕكردنی نەخوێندەواری.

بە وتەی مامۆستایان و چالاكانی پەروەردەیی كورد ئەم وتانەی بەرپرسی پەروەردەی سنە لە كاتێك دان كە رۆژ لە دوای رۆژ رێژەی نەخوێنەدواری زیاتر دەبێت و لە بەرانبەریشدا دۆخی پەروەردە و ژیان و گوزەرانی مامۆستایان لە ئێران و كوردستان بەرەو خراپتر بوون دەچێ‌.

بە وتەی چالاكانی پەروەردەیی ئەو ئامارەی كە حكوومەت بڵاوی كردووەتەوە، ئاماری راستەقینەی رێژەی نەخوێندەواریی ئەو پارێزگایە نییە و لەوەش زیاترە.

ماوەی چەند مانگێكە بەهۆی خراپیی دۆخی ژیان و گوزەرانی مامۆستایانی ئێران و كوردستان، مامۆستایان دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی دەربڕین و مانگرتنی گشتی و ویست و داخوازییەكانیان هێناوەتە بەرباس.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.