سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

رۆژانە 11 كەس لە ئێراندا خۆكوژیی دەكەن

ئامارەكان باس لەوە دەكەن كە لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردووی سەرەتای ساڵی رابردوودا هەموو ڕۆژێ ١١ كەس لە ئێران خۆیان كوشتوە.

بەپێی ئاماری ڕاگەیەندراو لە لایەن ڕێكخراوی پزیشكیی یاسایی ئێران لە ماوەی ٩ مانگی سەرەتای ساڵی ١٣٩٣هەتاوییدا  زیاتر لە ٣١٢٥ كەس خۆیان كوشتووەو لە نێو ئەم كەسانەدا ٩٨٢ كەسیان ژن و ٢١٤٣ كەسیان پیاو بوون.

ڕۆژنامەی “قانوون” نووسیویەتی كە لە ماوەی ڕابردوودا دیاردەی خۆكوژیی لەنێو خەڵكدا زیادی كردوەو ڕووداوێك كە بە گومانی كۆمەڵناسان زیاتر لەوەی هۆكاری تاكەكەسیی هەبێ، هۆكاری كۆمەڵایەتی هەیە.

شایانی باسە ئێران لە نێو وڵاتانی جیهاندا لە بوار خۆكوژی لە پلەی٤٨ دایە. بەپێی ئامار ئەگەرچی لە سەرەتای ئینقلابی ساڵی ٥٧ دا ڕێژەی خۆكوژی زۆر كەم بوو، بەڵام ئێستا بەپێی ئامارەكان لە ساڵدا لە نیوان ٥ تا ٧ هەزار كەس لە ڕێگەی خۆكوژییەوە كۆتاییان بە ژیانیان دەهێنن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.