سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

لە ماوەی 5 رۆژی رابردوو 18 كەس لە ئێران ئێعدام كراون

لە ماوەی 5 رۆژی رابردوو لەسەر بڕیاری دەزگای قەزایی و لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتی و نیزامیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە، 18 كەس لە شارە جیاجیاكانی ئێران ئێعدام كراون.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 6ی مانگی گوڵان 2 كەس بە تاوانی شەڕ و دەستدڕێژیی سێكسی لە زیندانەكانی ئیسلام ئابادی زەنجان و ئەبهەر لەسێدارە دران.

هەروەها رۆژی پێنجشەممە 3ی مانگی گوڵانیش 3 كەس لە زیندانی كرمان و 2 كەسیش لە زیندانی جیرۆفت بە تاوانی بازرگانی كردنی مادەهۆشبەرەكان لەسێدارە دران.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە دوێنێ شەممە 5ی مانگی گوڵان سەرۆكی گشتیی دادگوستەریی گیلان رایگەیاندووە، كە ژنێكی 48 ساڵ تەمەن خەڵكی شاری تاران و پیاوێكی 53 ساڵەی خەڵكی ورمێ، لە زیندانی ناوەندیی شاری رەشت لەسێدارە دراون.

شوناسی ئەو كەسانە ئاشكرا نەكراوە بەڵام هۆكاری لەسێدارەدانیان بازرگانی و قاچاخی مادەهۆشبەرەكان راگەیەندراوە.

لە لایەكی دیكەوە هەواڵەكان باس لەوە دەكەن، سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 2ی مانگی گوڵان 9 كەسی دیكە لە زیندانی عادڵ ئابادی شیراز لەسێدارە دراون كە 3 كەسیان بە تاوانی ئەنجامدانی قەتڵ و 6 كەسیش بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان لەسێدارە دراون.

جێگای ئاماژەیە، لە سەرەتای ساڵی هەتاوییەوە واتە لە ماوەی یەك مانگی رابردوو و بەتایبەت پاش رێكەوتنی ئەتۆمی ئێران و گرووپی 5 زێدە یەك، لانیكەم 100 كەس لە لایەن دام و دەزگا قەزایی و ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی لەسێدارە دراون و كەمتر جارێكیش هەواڵی ئەم ئێعدامانە لە میدیاكانەوە ئاماژەی پێ دەكرێ و بە بایەخەوە لێی دەڕواندرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.