پێنج شه‌ممه‌ 23 ئازار 2023

لە ناوچەی یەیلاخ سمینارێكی بەرین لەسەر پرسی ژنان بەڕێوەچوو + وێنە

لە ناوچەی یەیلاخی نێوان شارەكانی سنە و قوروە كۆبوونەوەیەكی لە چوارچێوەی سمینارێكی بەرین لەسەر پرسی ژنان بەڕێوە چوو.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، رۆژی پێنجشەممە 3ی مانگی گوڵان لە ناوچەی یەیلاخ هەڵكەوتوو لە نێوان شارەكانی سنە و قوروە كۆبوونەوەیەكی بەرین سەبارەت بە شوناس و مافی ژنان بەڕێوە چوو.

ئەو كۆبوونەوەیە كە بە بەشداریی سەدان ژن و پیاوی یەكسانیخواز و بە دروشمی “ژن، ئافرێنەری ژیان یان دیلی پیاوان” و لە لایەن رێكخراوی “بووژانەوەی ژیان” بەڕێوە چوو، تیشك خرایە سەر گرنگترین پرسەكان سەبارەت بە شوناس و مافی ژنان و هۆكارەكانی نەگەیشتنی ژنانی كورد.

هەروەها لەو كۆبوونەوەیەدا كێشە و گرفتەكانی ژنان خرایە بەر باس و لە هەمان كاتدا رێگاچارەكانی دەستڕاگەیشتنی ژنان بە ماف و خواستە رەواكانیان پێشكەشی بەشداربووانی كۆڕەكە كرا.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.