11 كەسی دیكە لە ئێران ئێعدام كران

لە ماوەی رۆژانی رابردوو 11 كەسی دیكە بە بڕیاری دەزگای قەزایی و لە سەر دەستی دەزگا ئەمنیەتیی و نیزامییەكانی كۆماری ئیسلامی لە زیندانەكانی شیراز و رەشت لەسێدارە دران.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، دوێنێ شەممە 5ی مانگی گوڵان سەرۆكی گشتیی دادگوستەریی گیلان رایگەیاندووە، كە ژنێكی 48 ساڵ تەمەن خەڵكی شاری تاران و پیاوێكی 53 ساڵەی خەڵكی ورمێ، لە زیندانی ناوەندیی شاری رەشت لەسێدارە دراون.

شوناسی ئەو كەسانە ئاشكرا نەكراوە بەڵام هۆكاری لەسێدارەدانیان بازرگانی و قاچاخی مادەهۆشبەرەكان راگەیەندراوە.

لە لایەكی دیكەوە هەواڵەكان باس لەوە دەكەن، سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 2ی مانگی گوڵان 9 كەسی دیكە لە زیندانی عادڵ ئابادی شیراز لەسێدارە دراون كە 3 كەسیان بە تاوانی ئەنجامدانی قەتڵ و 6 كەسیش بە تاوانی قاچاخی مادەهۆشبەرەكان لەسێدارە دراون.

جێگای ئاماژەیە، لە سەرەتای ساڵی هەتاوییەوە واتە لە ماوەی یەك مانگی رابردوو و بەتایبەت پاش رێكەوتنی ئەتۆمی ئێران و گرووپی 5 زێدە یەك، لانیكەم 100 كەس لە لایەن دام و دەزگا قەزایی و ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی لەسێدارە دراون و كەمتر جارێكیش هەواڵی ئەم ئێعدامانە لە میدیاكانەوە ئاماژەی پێ دەكرێ و بە بایەخەوە لێی دەڕواندرێت.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.