چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

سپای پاسداران بە شێوەیەكی بێ وێنە دان بە چالاكیەكانی بەرەی تیرۆر دەنێت

جێگری عەمەلیاتی ستادی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئێران رایگەیاند: سپای پاسداران لە لایەن عەلی خامنەییەوە بەرپرسیاریەتی “بەرەی بەرەنگاریی” لە ئەستۆدایە.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی دیگەربان، پاسدار شادمانی دەڵێ : “بەرەی بەرەنگاریی” لە ژێر فەرمانی كۆماری ئیسلامیدایە و بەرپرسیاریەتیەكەی لە ئەستۆی سپای پاسدارانە.

“بەرەی بەرەنگاریی” دەستەواژەیەكە كە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی سەبارەت بە گرووپەكانی ژێر چاودێریی خۆیان لە عێراق، سوریە، یەمەن، ئەفغانستان، لوبنان، فەلەستین، بەحرەین، تونس و میسر بەكاری دەهێنن كە كاری چەكداریی و كردەوەی تیرۆریستی بۆ كۆماری ئیسلامی ئەنجام دەدەن.

حیزبۆڵلای لوبنانیش وەكوو باڵی عەمەلیاتیی سپا سەرقاڵی بارهێنانی نیزامیی گرووپە شیعەكانی ئەو وڵاتەیە.

پاسدار شادمانی لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا باس لەوە دەكات كە سوریە “دەروازەی چوونەژوورە‌وەی” كۆماری ئیسلامی بۆ ناوچەكەیە كە ئەمریكا لە هەوڵی داخستنی ئەو دەروازەدایە بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە دایبخات.

ئەو فەرماندە نیزامیە بە راشكاویی دەڵی : كۆماری ئیسلامی كاربەدەستانی عەرەبستانی سعودی بە موسڵمان نازانن و یارمەتی چەكدارە شیعەكانی یەمەن (حوسیەكان)یش دەدەن.

ناوبراو لە وتەكانی خۆی باسی لە چالاكیە نێودەوڵەتییەكانی سپای پاسداران لە بەشی ئابووریدا كردووە و ئاماژەی داوەتە ئەوەیكە ئێستاكە قەرارگای خاتەمەلئەنبیای سپا پرۆژەیەكی گەورەی لە 20 وڵاتی جیهان بەدەستەوەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.