پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

بەرنامەكانی سەفەری “رۆنی كۆلمەن” بۆ ئێران هەڵوەشایەوە

هەموو بەرنامەكان كە بڕیاربوو لە ماوەی سەفەری “رۆنی كۆلمەن” پارەمان لەشجوانیی ئامریكا بۆ تاران ئامادەكرابوو، هەڵوەشایەوە.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، ئەو كاربەدەستانەی كە داوایان لە قارەمانە وەرزشیە كردبوو بەرەو ئێران سەفەر بكات، هۆكاری هەڵوەشاندنەوەكەیان ئاشكرا نەكردووە، بەڵام باسیان لە چوونەدەوەی ناوبراو لە ماوەی 48 كاتژمێر ئایەندە كردووە.

هاتنی ئەو وەرزشكارە ئامریكاییە بۆ ئێران لەگەڵ دژكردەوەی گرووپێك لە بناژۆخوازانی توندڕەو بەرەوڕوو بوویەوە.

رۆنی كۆلمەن رۆژی پێنجشەممەیش بۆ كەمكردنەوەی تووڕەیی بناژۆخوازان چووە سەر گۆڕی “شەهیدە ونبووەكان”ی كۆماری ئیسلامی و گۆڕی نمادینی ئەندامە كوژراوەكانی حیزبوڵڵا لە “بەهەشتی زەهرا” كردبوو.

رۆنی كۆلمەن رۆژی 13ی مانگی مەی ساڵی 1964ی زایینی ولایەتی لوئیزیانای وڵاتی ئامریكا لەدایك بوو و دواتر بوو بە وەرزشكارێكی بەناوبانگ لە بواری لەشجوانیدا. ناوبراو 8 جار قارەمانیەتی لە كێبەركێیەكانی مەستەر ئۆلەمپیای هاوبەش لەگەڵ لێی هێنی وەكوو گەورەترین وەرزشكاری لەشجوانیی سەردەم ناسراوە. هەروەها ناوبراو بە 26 جار قارەمانیەتی لە كێبەركێیەكانی فیدراسیۆنی جیهانیی لەشجوانیی وەكوو رێكۆرددار دێتە ئەژمار. ئە رێكۆردە پێشتر 22 جار قارەمانیەتی بوو لە لایەن ڤینس تەیلۆر كە ئەو رێكۆردە لە لایەن كۆلمەنەوە لە 5ی نوامبری ساڵی 2004ی زایینی شكێنرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.