پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

4 فەرماندە و 14 چەكداری دیكەی سپای پاسدارانی ئێران لە سوریە كوژران

ئێران رایگەیاند 4 فەرماندەی پلە بەرزی سپای پاسداران و 14 ئەندامی دیكەی گوردانی “پارێزەری حەرەم” لە سوریە كوژراون.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێرییە حكومەتییەكان، “جەلال حەبیبوڵڵاپوور، هادی كەجباف، روزبێه هەلیسایی و حسێن بادپا” 4 فەرماندەی سپای پاسدارانن كە لە سوریە كوژراون.

هەروەها ماڵپەڕێكی نزیك لە سپای پاسداران رایگەیاندووە، كە “محەمەد جەواد محەمەدی، موحسین كەمالی دێهقان، مورتزا محەمەدی و ئەحمەد ئەحمەدی” 4 ئەندامی دیكە “پارێزەری حەرەم” كە لە ماوەی رۆژانی رابردوو لە سوریە كوژراون.

تەرمی “عەبدولسەمەد حسێنی، رەمەزانعەلی بەخشی و عەباس كەریمی” 3 ئەندامی ئەو گرووپە نیزامیەن كە رۆژی پێنجشەممە 3ی مانگی گوڵان پاش گەڕانەوە لە سوریە لە شاری تاران نێژران.

تەرمی ژمارەیەكی دیكە لە ئەندامانی سپای پاسداران كە لە سوریە كوژراون تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە بۆ ئێران.

“محەمەد مهێدی مالامیری” ناسراو بە “ئەبوقاسم”یش یەكەم مەلای خەڵكی شاری قومە كە رۆژی چوارشەممە لە سوریە كوژرا.

“عیسا نادری” ناوی یەكێك لە دیكە لە ئەندامانی گرووپی “پارێزەری حەرەم”ە كە تەرمی ئەویش رۆژی پێنجشەممە لە “ئاران و بیدگوڵ” نێژرا.

مەلامیری وەكوو یەكەم مەلای ئێرانی دێتە ئەژمار كە لە سوریە كوژراوە.

“نەورۆز عەلی دەروێش، هادی حسێنی، تاهیر حسێنی، شەهادەت عەلی و سەید رەزی شاه” 5 پاكستانی ئەندامی گوردانی “زەینەبیون”بوون كە تەرمەكانی ئەوانیش دوانیوەڕۆی دوێنێ هەینی لە شاری قوم ئەسپەردە كرا.

تەرمی ئەو 18 كەسەی ئەندامی سپای پاسداران كە لە ماوەی رۆژانی رابردوو لە سوریە كوژراون، كەوتووەتە هێزە نەیارەكانی ئەو وڵاتە.

ئێران ئیدعای كردووە كە تەرمەكانیان لە دەستی گرووپی توندئاژۆی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە “داعش”دایە.

سپاه پاسداران

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.