زیندانیەكی سیاسی كورد مەرەخەسی پێ درا

“والی دروودی” زیندانیی سیاسیی كوردی خەڵكی ناوچەی كامیاران، پاش 19 سال راگیران لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی، بۆ دووەم جار بە دانانی بارمتە مەرەخەسیی پێ درا.

بە پێی راپۆرتی “زاگرۆس پۆست”، دوێنێ هەینی 4ی مانگی گوڵان لەلایەن دەزگای قەزایی و بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری یەزد بە ماوەی 10 رۆژ مەرەخەسیی پێ دراوە.

“والی دروودی” لە ماوەی ٤ مانگی رابردوودا ئەمە دووەم جارە پاش 19 ساڵ بەندكران دەنێردرێتە مەرەخەسی، والی دروودی لەماوەی چەند ساڵی رابردووشدا چەندین جار داوای مەرەخەسیی كردبوو، كە سەرەڕای رەزامەندیی بەرپرسانی زیندانی یەزد، ئیتلاعاتی كرماشان دژایەتیی لەگەل داواكەی ناوبراو كردبوو.

ئەو زیندانییە كوردە، كە هاوڕێ لەگەڵ سێ زیندانیی سیاسیی دیكە بەناوەكانی “محەمەد مورادی، عومەر ئیمامی و عەلی ساڵحی، ساڵی 1374ی هەتاویی دەستگیركرا، لەو كاتەوە هەتا ئیستە ئەمە دووەم جارە كە مەرەخەسیی پێ ئەدرێت.

والی دروودی خەڵكی گوندی “چرۆسانە”ی سەربە شاری كامیاران، كە یەكێك لە زیندانیانی دەیەی 60ی هەتاوی بووە، ساڵی 1372ی هەتاویی لە زیندان ئازاد كراو دواتر لە ساڵی 1374 لە شاری كرماشان دەستگیر كرا.

كۆتاییەكانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، عومەر ئیمامی بەندكراوێكی دیكەی سیاسیی كورد بە دانانی 250 ملوین بارمتە، 7 رۆژ مەرەخەسیی پێ درابوو.

دادگای ئینقلابی كرماشان “عومەر ئیمامی و والی دروودی”ی بە تاوانی ئەندامەتی لە حیزبی دیموكرات بە زیندانی هەتاهەتایی و هەروەها “عەلی ساڵحی و محەمەد مورادی”، بە هەمان تاوان، بە 20 ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحكووم كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.