پێنج شه‌ممه‌ 23 ئازار 2023

زیاتر لە هەزار و 900 داعش لە سوریە كوژراون

ناوەندی ڕوانگەی‌ سووری بۆ مافەكانی‌ مرۆڤ لە ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كردووەتەوە، لە سەرەتای‌ دەسپێكی‌ هێرشە ئاسمانییەكانی هێزە هاوپەیمانەكانەوە كە دەكاتە‌ هەتا ئێستە، هەزار و 922 چەكداری سەر بە ڕیكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی كوژراون.

لە ڕاپۆرتەكەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی‌ مرۆڤدا هاتووە هەر لە ئەنجامی ئەو بوردومانانەدا‌ 66 كەسی مەدەنیش گیانیان لەدەست داوە كە بە هەڵە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانەوە كوژراون.

لەلایەكی دیكەوە لە راپۆرتەكەدا هاتووە فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان توانیویانە 90 چەكداری‌ بەرەی‌ نوسرەش كە دەوترێت‌ باڵی‌ رێكخراوی‌ ئەلقاعیدەیە لە سووریە، لە ناو ببەن.

پێشتریش ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان له راپۆرتێكدا بڵاوی كردبوویەوە لە‌ سەرەتای‌ دەستپێكردنی شەر و ناكۆكییەكانی سووریە كە پێی ناوەتە چوارەم ساڵەوەم‌ ‌ 220 هەزار كەس لەو وڵاتە كوژراون.

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ كە بنكەكەی لە لەندەنی وڵاتی بریتانیایە باسی لەوەش كردووە، نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە كوژرانی هاووڵاتیانی مەدەنی لە سووریە نیگەرانن و بەڵینی لێكۆڵینەوە لەو رووداوەیان داوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.