پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

پێش بە مەرەخەسی پزیشكی زیندانیەكی سیاسی كورد دەگیردرێت

قازیی دادگای میناب لە پێدانی مەرەخەسی بە “محەممەدحوسێن رەزایی” (خوسرۆ) زیندانیی سیاسیی كورد بۆ چارەسەری پزیشكی دژایەتی دەربڕی.

بەپێی راپۆرتی ناوەندی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان، “محەممەد حوسێن رەزایی” زیندانیی سیاسیی كورد لە زیندانی میناب رێكەوتی ١٣ی خاكەلێوەی ١٣٩٤ی هەتاوی، سەرەڕای ئەوەیكە پزشكی ناوبراو رایگەیاندبوو، دەبێت بۆ ماوەی سێ مانگ لە دەرەوەی زیندان ئیستراحەت بكات، بەڵام مەرەخەسیان بە ناوبراو نەداوە و رۆژی شەممە رێكەوتی ١٥ی خاكەلێوەی ١٣٩٤ی هەتاوی دوای نەشتەرگەری بۆ زیندانی میناب گەڕێندراوەتەوە و دادوەری میناب و پزشكی یاسایی میناب لە پێدانی مەرەخەسی بە ناوبراو دژایەتییان دەربڕیوە.

دەوترێت كە ئەو زیندانییە سیاسییە خوازیاری ئەوە بووە كە بۆ چارەسەری نەخۆشییەكەی لە دەرەوەی زیندان بێت و ماوەی حووكمەكەی لە نەخۆشخانە تێپەڕ بكات.

“محەممەد حوسێن رەزایی” پێشتر لەلایەن مەئمورانی سپای پاسدارانی رێژیمەوە كەوتووەتە بەر گوللە و بە توندی بریندار بووە

هەروەها پێشتریش “ئیستراحەتی سێ مانگەی دوور لە زیندان” لەلایەن پزشكی یاسایی و پزشكی نەخۆشخانەی بەندەرعەباس بۆ ئەم زیندانییە سیاسییە كوردە بڕابوویەوە، بەڵام دادوەری میناب دژایەتی لەگەڵ ئەو بڕیارە كردووە.

محەمەد حسێن رەزایی (خوسرۆ) ساڵی 1390ی هەتاویی هاوڕێ لەگەڵ چەنگیز قەدەم خێری، فەخرە فەرەجی(فەردین) و ئەیوب ئەسەدی لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی هاوكاریی لەگەڵ “كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان” لە نزیك شاری سنە دەستگیر كران.

محەمەد حسێن رەزایی (خوسرۆ) خەڵكی شاری دیواندەرە بە 30 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی میناب، چەنگیز قەدەم خێری خەڵكی شاری كامیاران بە 40 ساڵ زیندان و دوور خرانەوە بۆ زیندانی مەسجد سولەیمان، فەخرە فەرەجی(فەردین) خەڵكی شاری مەریوان بە 25 ساڵ زیندان دوور خرانەوە بۆ زیندانی تەبەس و ئەیوب ئەسەدی خەڵكی شاری مەریوان بە 20 ساڵ زیندان دوورخرانەوە بۆ زیندانی كاشمەر حوكم دران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.