یارمەتیە ماڵیەکانی ئێران بۆ حماس زیادی كردووە

ڕۆژنامەی وال ستریت ژوورناڵ، بە بڵاو كردنەوەی ڕاپۆرتێك، ئاماژەی بە باشبوونەوەی پێوەندییەكانی نێوان ئێران‌و گرووپی حەماس‌و پڕكردنەوەی كەلێنەكانی ئێستایان كردووە. ئەم ڕۆژنامە ئامریكاییە لە ڕاپۆرتەكەیدا باسی لەوە كردووە كە یارمەتییەكانی ئێران بە حەماس بۆ جارێكی دیكە زیادی كردوە.

وال ستریت ژوورناڵ بە پشت بەستن بە زۆر بەڵگە، ئاماژەی بە قسەكانی یەكێك لە كاربەدەستە پلەبەرزەكانی هەواڵگریی ڕۆژاوا سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ئاستی یارمەتییەكانی ئێران بە گرووپی حەماس كردووەو لەم بارەوە نووسیویەتی: لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بە دەیان میلیۆن دۆلار یارمەتیی ماڵی لە لایەن ئێرانەوە بۆ گوردانەكانی “عیزەددین قەسام” نێردراوە.

ئەم ڕاپۆتانە دەریان خستووە كە یارمەتییە ماڵییەكان بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە لایەن “قاسم سولەیمانی” بۆ حەماس نێردراون‌و بۆ بوودجەی ساڵانە بۆ دابینكردنی عەمەلیانی نیزامیی حەماس لە دژی ئیسڕائیل‌و لایەنەكانی دیكە تەرخان كراون.

ئەم ڕۆژنامەیە لە درێژەی ڕاپۆرتەكەی خۆیدا باسی لە جۆری یارمەتییەكانی ئێران بە حەماس كردووە و لەم بارەوە نووسیویەتی: بەپیی زانیاریی سەرچاوە ئەمنیەتییەكان ئەم یارمەتییانە سەرەتا بە مەبەستی یارمەتی گەیاندن بە نوێژەنكردنەوەی توونێلەكانی حەماس بووە كە لە ڕەوتی پەلامارەكانی ئیسراییل لە هاوینی ڕابردوودا لەنێو چوون‌و رووخاون. جگە لەوەش حەماس توانیویەتی بە یارمەتیی ئێران پەرە بە مووشەكە نێوەندبڕەكانی خۆی بدا تا بۆ ئەگەری ڕووبەڕوو بوونەوەی نیزامیی لەگەڵ ئیسراییل تەیارو ئامادە بێ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.