سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

كافینتەكانی پارێزگای سنە لە بواری رەگەزییەوە جیا دەكرێنەوە

بە بڕیاری ئەندامانی شورای فەرهەنگی گشتیی پۆلیسی فەتا لە پارێزگای سنە، كافینتەكانی ئەو شارە بۆ كەڵك وەرگرتنی ژنان و پیاوان لە بواری رەگەزییەوە جیادەكرێنەوە.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، پۆلیسی فەتای پارێزگای سنە لە نامەیەكدا بە كافینتەكانی ئەو پارێزگایەیان داوایان لە بەڕێوەبەرانی كافینتەكان كردووە كە پێویستە لە بواری جێبەجێ كردنی رێكوپێك و دروستی پەسەندكراوەكانی كۆبوونەوەی شورای فەرهەنگی گشتیی هاوكارییەكی زیاتر بكەن.

یەكێك لە گرنگترین بنەماكان كە داوا لە كافینتەكان كراوە لەبەرچاوی بگرن، نەدانی خزمەتگوزاریی بە “بەدحجابەكان” و هەروەها جیاكردنەوەی بەخشی ژنان و پیاوانە.

پۆلیسی فەتای پارێزگای سنە چالاكیی هەندێ لە كافینتەكانی شارەكانی هەڵسەنگاندووە و رایگەاندووە: چالاكی بڕێ لە كافینتەكان لە شارەكانی پارێزگای سنە هەرا سازدەكات.

پۆلیسی فەتا چلاكی كافینتەكان لە ژێر زەوینیەكان و قاتی دووهەمی یەكە بزرگانیەكان یەكێك لە كێشەكانی بەردەم پۆلیسی فەتا لە بواری چاودێریی كردن بەسەر ئەو یەكە پیشەییە دەزانێت و لە نامەكەی خۆیدا جەختی كردووەتەوە، كە بە مەبەستی چالاكی رووخێنەری گرووپە نەیارەكانی دژی حكومەت، چاودێریی بەسەر ئەو جۆرە كافینتانە لەبەرچاو بگیردرێت.

لە پارێزگای سنە زیاتر لە 1800 كافینت بوونی هەیە كە خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر پێشكەشی هاوڵاتییان دەكەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.