پێنج شه‌ممه‌ 23 ئازار 2023

هاوڵاتییەكی ئێران بە تاوانی سیخوڕیی لە ئیسرائیل زیندانی بۆ بڕایەوە

دادگایەك لە ئیسرائیل، رۆژی سێشەممە سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەر هاوڵاتیەكی بلژیكی بە ڕەگەز ئێرانیدا سەپاند، كە بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئێران دەستگیر كرابوو.

“عەلی مەنسووری” ساڵی ٢٠١٣ ، كاتێك كە دەیویست ئیسرائیل بەجێبهێڵێت، لە فڕۆكەخانەی بن گۆریۆن دەستگیركرا.

بە وتەی دەزگای ئەمنیی ئیسرائیل، عەلی مەنسووری لە كاتی دەستگیركرانیدا، كۆمەڵێك وێنەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا و شوێنە ئەمنییەكانی دیكەی ئیسرائیلی پێبووە.

داواكاری گشتیی ئیسرائیل لە دانیشتنی دادگادا وتی: “عەلی مەنسووری دانی بەوەدا ناوە، كە دەزگا هەواڵگرییەكانی ئێران، بەڵێنیان پێداوە لە پاداشتی سیخوڕیكردندا، لە رێگای دامەزراندنی یەكەیەكی بازرگانی لە ئیسرائیل، ملیۆنێك دۆلاری بدەنێ”.

پارێزەری عەلی مەنسووری دەڵێ بەنیاز نییە بەرامبەر ئەو حوكمە دەنگ هەڵبڕێت.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.