سێ شه‌ممه‌ 21 ئازار 2023

تا ئێستا 463 رۆژنامەنووس لە سوریە كوژراون

لە سەرەتای‌ سەرهەڵدانی‌ شۆڕشی‌ سوریەوە تا ئێستا، 463 ڕۆژنامەنووسی‌ ناوخۆیی‌‌و بیانی‌ لە سوریە بوونەتە قوربانیی‌ توندوتیژی‌‌و پێكدادانەكان.

بەپێی‌ راپۆرتێكی‌ تۆڕی‌ سوریە بۆ مافەكانی‌ مرۆڤ، لە اوایل سال 2011ەوە، كە شۆڕش لە سوریەدا هەڵگیرساوە، تا 11ی‌ ئەم مانگە، 463 ڕۆژنامەنوس‌و میدیاكاری‌ ناوخۆیی‌ سوریەو بیانی‌، بەهۆی‌ شەڕ‌و كوشتار‌و ڕفاندنەوە، كوژراون یان بێسەروشوێن بون .

لەراپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە،  زۆرینەی ئەو رۆژنامەنووس‌و میدیاكارانە  لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی‌ حكومت‌ بەشار ئەسەدەوە كوژراون، بەشێكیشیان پاش رفاندن‌و سەرنگومكردنیان، دواتر تەرمەكانیان دۆزراونەتەوە.

بەپێی ئامارەكە، لەكۆی‌ 463 رۆژنامەنوس، كە لەماوەی‌ چوار ساڵی‌ ڕابردوودا لە سوریە بوونەتە قوربانی‌، 399 یان لەلایەن حكومت‌ ئەسەد كوژراون ، لەو ژمارەیەش 28 یان لەژێر ئەشكەنجەداندا گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.