چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

فەرماندەیەك و ئەندامێكی دیكەی سپای پاسداران لە سوریە كوژرا

راگەیەاندنەكانی ئێران هەواڵی كوژرانی “هادی كەجباف” یەكێك لە فەرماندەكانی سپای پاسداران و “حسین بادپا” لە ئەندامانی سپای كرمان لە ناوچەی “بەسریەلحەریر” پارێزگای “دەرعا” لە باشووری سوریە، بڵاو كردەوە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی “تەسنیم” كەجباف رۆژی 30 خاكەلێوە لە تێكهەڵچوونێك لە باشووری سوریە كوژراوە. هادی كەجباف یەكێك لە فەرماندەكانی ئەرتشی سپای “شووشتەر” بووە كە لە سەرەتای تێكهەڵچوونەكان لە سوریە و بۆ مەئموریەتی مەشق و راهێنان و رێكخستنی هێزەكانی “پارێزەری حەرەم” بەرەو وڵاتە نێردرابوو.

هەواڵنێریی حكومەتیی “ئەبنا” لە زاری “سەرچاوەیەكی ئاگادار” هەواڵی كوژرانی ئەو فەرماندە ئێرانیە كە “بەرپرسی رێكخستنی هێزەكانی پارێزەری حەرەم لە سوریە”ی لە ئەستۆ بووە، پشتڕاست كردووەتەوە و جەختی كردووەتەوە و وتوویەتی “كەجباف لە یەكەم هێزەكانی نێردراوی ئێران بوو كە لە سوریە ئامادەبوو”.

ئەم هەواڵنێرییە لە زاری سەردار “محەمەد عەلی جەعفەری” فەرماندەی گشتیی سپا باسی لەوە كردووە ، كە لە دانیشتنی 26ی مانگی خەرمانانی ساڵی 1391 رایگەیاندبوو كە “یەكێك لە شانازییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەیە كە بۆ بەرگریی لە سوریە كە لە بازنەی بەرگریدایە، گواستنەوەی ئەزموونەكانی خۆی و گواستنەوەی یارمەتییەكانی لە بواری فیكری و بیركردنەوەدا بوو”.

هەندێ لە راگەیاندنەكانی رێژەی فەرماندە كوژراوەكان و ئەندامانی سپای ئێران لە سەرەتای شەڕی سوریە لە ساڵی 2011 بۆ بەرگری لە بەشار ئەسەد لە دژی هێزە نەیارەكان، دەڵێن لانیكەم 200 كەسی سەر بە سپای پاسداران لەو شەڕەدا كوژراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.