سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

607 كەس لە پارێزگای ورمێ بە هۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیانلەدەستداوە

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 607 كەس لە پارێزگای ورمێ، بەهۆی ڕووداوی نەخوازراوی پێكدادانی ئۆتۆمبیل، گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ئاماری پزیشكیی قانوونی، هۆی سەرەكیی مردنی 47% ئەم كەسانە، بەركەوتنی زەربەی مێشك لە ڕووداوەكانی هاتوچۆدا بووە.

هەروەها لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 9 هەزار و 967 كەس لە ڕوداوی هاتووچۆدا بریندار بوون و 25 هەزار و 725 كەسی دیكەش كە بەهۆی شەڕو تێكهەڵجوونی كۆمەڵایەتی بریندار بوون‌و سەردانی ناوەندەكانی پزیشكیی قانوونییان لەم پارێزگایەدا كردووە.

پزیشكیی قانوونیی ورمێ ڕایگەیاندووە، هەر لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 34 كەس بە چەكی سارد كوژراون و 49 كەسی دیكەش لە ڕووداوەكانی كاردا گیانیان لە دەست داوە.

هەروەها هەر لە ساڵی 93دا، 13 كەس لە پارێزگای ورمێ بەهۆی بەكار هێنانی ماددەی هۆشبەر گیانیان لە دەست داوە، كە 12 كەسیان پیاو و كەسێكیش ژن بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.