پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

چالاكێكی مەدەنی كورد لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر كرا

“بەدیع حسێن پەناهی” چالاكی مەدەنی كورد دوێنێ هەینی 28ی مانگی خاكەلێوە، لە لایەن هێزەكانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دێهگولان دەستگیر و راپێچی شوێنێكی نادیار كرا.

بە پێی راپۆرتی ناوەندی بەرگریكارانی مافی مرۆڤی كوردستان، هێزە لیباس شەخسیەكانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات، دوێنێ هەینی 28ی مانگی خاكەلێوەی 1394ی هەتاویی، “بەدیع حسێن پەناهی” چالاكی مەدەنی و زیندانیی سیاسی لە زیندانی قوروە و بەندەرلەنگە، لە ماڵی خۆیان لە ئاوایی “قروچای” سەر بە شاری دێگولان دەستگیر كرا.

دەوترێ هێزە ئەمنیەتییەكان سەبارەت بە هۆكاری دەستگیركردن و راگیرانی ئەو چالاكە مەدەنیە هیچ روونكردنەوەیەكیان نەداوە.

سەرچاوەیەك بە ئەو ناوەندەی راگەیاندووە: هێزە لیباس شەخسیەكانی ئیتلاعات رۆژی هەینی كاتژمێر 12:30 بە كاتی رۆژهەڵاتی كوردستان، هێرشیان كردووەتە سەر ماڵی باوكی ئەو چالاكە كوردە و وێڕای پشكنینی هەموو مالچەكە و دەستگیر كردنی بەدیع، هەموو كەلوپەلەكانیشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

بەدیع حسێن پەناهیی بۆ یەكەم جار لە ساڵی 1388 لە لایەن هێزەكانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستگیر و بە ماوەی یەك ساڵ لە زیندانی قوروە راگیرا، ناوبراو پاش ئازادكرانی جارێكی دیكە لە مانگی رێبەندانی ساڵی 1392 لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە لە بەندەری كیش دەستگیر كرا و چەند مانگ لەوەپێش بە دانانی بارمتە بە شێوەی كاتیی ئازاد كرا.

بەدیح حسێن پەناهی، پوورزای ئەنوەر حسێن پەناهی یەكێكی دیكە لە چالاكانی كوردە كە ساڵی رابردوو پاش تێپەڕاندنی 6 ساڵ زیندان، بە دانانی بارمتە و هەروەها دوورخرانەوە بۆ دەرەوەی شوێنی ژیانی خۆی، لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ئازادكرا و ئێستاكە لە دەرەوەی كوردستان دەژیت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.