پێنج شه‌ممه‌ 23 ئازار 2023

كرێكارانی سنووری پەرویزخان دەستیان دایە مانگرتن

دەیان كەس لە كرێكارانی سنووری پەرویزخان لە كرماشان بە هۆی نەدانی حەقی بیمەی تەواو و هەروەها زیاد نەكردنی حەقدەستەكانیان دەستیان لە كار كێشاوەتەوەو بە وەڕێخستنی كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی داوای مافەكانیان كردوە.

بە پێی هەواڵی ماف نیوز، رۆژی سێشەممە، 25ی خاكە لێوە كرێكارانی بازاڕچەی پەرویزخان بە هۆی نەدانی حەقی بیمە و  زیاد نەكردنی حەقدەستەكانیان دەستیان لە كار كێشاوەتەوەو هەوڵی بەرپرسان بۆ  گەڕانەوەی ئەو كرێكارە ناڕازیانە بۆ سەر كارەكانیان بێ ئاكام بووە.

ئەو كرێكارە ناڕازییانە  هۆكاری كۆبوونەوەكەیان بۆ نەدانی حەقی بیمەی تەواو و هەروەها زیاد نەكردنی حەقدەستەكانیان لە ماوەی 4 ساڵدا گەڕاندۆتەوەو دەڵێن تەنیا داخوازی كرێكارانی ناڕازی نەدانی حەقی تەواوی بیمە و زیاد نەكردنی حەقدەستەكانیانە.

ئەوان دەڵێن ئێمە كرێكارین و بە دانی وادەو بەڵێنی سەر زارەكی ناتوانین بژیوی بنەماڵەكانمان دابین بكەین.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.