مامۆستایان كوردستان و ئێران جارێكی دیكەی دەستیان دایە مانگرتن

زۆربەی هەرە زۆری مامۆستایانی كوردستان و ئێران بۆ جارێكی دیكە و بۆ كۆتایی هێنان بە هەڵاواردن و دەستڕاگەیشتن بە مافەكانی خۆیان دەستیان دایە رێكخستنی مانگرتنی ناڕەزاییانە.

بە پێی راپۆرتی “زاگرۆس پۆست”، ئەمرۆ پێنج‌شەممە ٢٧ی مانگی خاكەلێوە، لە زۆربەی هەرە زۆری شارەكانی ئێران و بەتایبەت شارەكانی كوردستان، مامۆستایانی ناڕازیی بە هەڵكردنی پلاكارد و نووسراوە دەستیان دایە رێكخستنی مانگرتن و كۆبوونەوەی بەرفراوان.

جێبەجێ كردنی پەسندكراوی “زیادكردنی حەقدەستی كارمەندانی دەوڵەت” و كۆتایی هێنان بە پەراوێز خستن و هەڵاواردنی مامۆستایان، خوێندنی قوتابیان بە زمانی زگماكی، خواستە سەرەكیەكانی مامۆستیانی ناڕازیی بوو.

مامۆستایانی ناڕازیی خوازیاری ئەوەن كە لە ئەمساڵەوە بە ئاستی 70% حەقدەستەكانیان زیاد بكرێت و ئەو حەقدەستی كە ئێستا لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە پێیان دەدرێت، وەڵامدەری بژیوی ژیانیان ناكات.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ماوەیەك لەوەپێش ناوەندی پیشەیی مامۆستایانی ئێران بە دەركردنی راگەیەندراوێك خوازیاری كۆبوونەوەی ناڕازییانەی مامۆستایانی ئێران و بوو و هەر لەو پەیوەندەشدا ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایان بەرەوڕووی هەڕەشە و گوڕەشەی ناوەندە حكومەتییەكان بوون و هەروەها مامۆستایانی دوو جاری دیكە و لە رێكەوتی ٣ و ١٠ی رەشەمەی ساڵی 1393ی هەتاوییش بە مەبەستی دەستڕاگەیشتن بە خواست و داواكارییە پیشەییەكانی خۆیان رژانە سەرشەقام و لە بەردەم ناوەندەكانی پەروەردەی شارەكانی خۆیان كۆبوونەوە، بەڵام تا ئێستا چكۆلەترین خواستی مامۆستایان نەچووەتە قۆناغی جێبەجێ كردنەوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.