چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

لاوێكی كوردی دیكەی نێو ریزەكانی داعش كوژرا + وێنە

لاوێكی تری كوردی نێو ریزەكانی داعش كە خەڵكی خەلیفان لە باشووری كوردستان بوو، لەنزیك شاری بێجی كوژرا.

لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لەو پەیجانەوە كە نزیكن لە رێكخراوی داعش ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، كە “عبدالقهـار عبدالـرحمن خەلیفـانی” لە دایكبوی سالی 1988ی زایینی و لە سەرەتای دروست بوونی “جنـد الاسـلام “و لە تەمەنی 13 ساڵیدا لە لە ناوچەی بیارەوە پەیوەندیی كردووە بە سەنگەرەكانی ئەو رێكخراوەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەپەیجەكە بڵاو كراوەتەوە، عەبدالقهـار خەلیفانی یەكیك بووە لەو چەكدارانەی كە لە پاش داگیركردنی موصل لەگەڵ “جەماعەتی ئانصار الاسلام”  بەیعەتیان بە ئەبوبەكر بەغدادی داوە.

ئەو پەیجە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە لەچەند رۆژی رابردوودا ئەو لاوە كوردە لە نزیك بیجی كوژراوە.

شایانی باسە، پاش هێرشی داعش بۆ سەر عێراق و سوریە و داگیركردنی بەشێكی بەرچاو لە خاكی ئەو 2 وڵاتە، ژمارەیەكی زۆر لە لاوانی كورد روویان لەو رێكخراوە تیرۆریستیە كرد و تا ئێستا نزیكەی 200 كەسیان لە ریزەكانی ئەو گرووپەدا كوژراون.

داعش

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.