پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

دوو چالاكی كرێكاریی لە سنە حوكمی زیندان و قامچی لێدانیان بەسەردا سەپا

2 كەس لە نوێنەرە یاساییەكانی كرێكارانی نانەواییەكانی شاری سنە بە 5 ساڵ زیندانی تەعزیری و 30 زەربە قامچی مەحكوم كران. حوكمی ئەو چالاكە كرێكارییە بە بڕیاری قازیی گۆڕاوە بە 5 ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی ئیلنا، “یەدوڵڵا سەمەدی و ئێقباڵ شەبانی” كە بە ریز سكرتێر و لێپرسەری ئەنجومەنی پیشەیی كرێكارانی نانەواییەكانی شاری سنە و دەروبەرین سەرەتا مانگی رێبەندانی ساڵی رابردوو بە تۆمەتی “تێكدانی نەزم” لە دادگای ئینقلاب و سزادانی سنە دادگایی كران.

دەنگی مەحكوم كردنی ئەو 2 چالاكە كرێكارییە كۆتاییەكانی مانگی رەشەممەی ساڵی رابردوو پێیان راگەیەندرا، بەڵام تا ئێستا بە نووسراو پێیان نەدراوە.

ئەو 2 چالاكە كرێكارییە دەڵێن: دادستان پاش كۆبوونەوەی كۆمەڵێ لە خەڵكی شاری سنە لە رێكەوتی 16ی مانگی رەزبەری ساڵی رابردوو بە مەبەستی پشتیوانیی لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان دژی هێرشەكانی گرووپی داعش، سكاڵایان لەسەریان تۆمار كردووە.

بە پێی ئەو راپۆرتە، دادستان لە رۆژیی دادگایی كردنیاندا ئیدعای كردووە وێنەی لە بەردەستدایە كە دەریدەخات ئەو 2 چالاكە كرێكارییە لەو كۆبوونەوەیەدا ئامادە بوون بەڵام ئەو وێنەیە لە دادگا پیشان نەدراوە. لە لایەكی دیكەوە سەمەدی و شەبانی ئیدعایان كردووە كە هاوڵات لەگەڵ ئەو كۆبوونەوەیە هاوڕێ لەگەڵ باقی ئەندامەكانیان لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی پیشەیی كرێكارانی نانەواییەكانی سنە و دەوروبەری بەشدار بوون و بۆ سەلماندنی ئەم ئیدعایەش لانیكەم 4 شایەتیان هەیە كە لەو كۆبوونەوەدا ئامادەبوون.

سەمەدی لەمبارەوە بە ئیلنای وتووە: جاری یەكەم بە مەبەستی لێپرسینەوە بانگهێشت كراوە و پێی وابووە هۆكاری بانگهێشتەكە بەشداریی لە كۆبوونەوەی پیشەیی كرێكارانی نانەواییەكاندایە.

ئەو هەروەها باسی لەوە كردووە كە مەئمورەكان لە كاتی لێپرسینەوەدا هەڵسووكەوتێكی نەشیاویان هەبووە.

دەنگی دادگای سەرەتایی سەمەدی و شەبانی پاش یەكەم كۆبوونەوەی دادگایی و بە بێ ئامادەبوونی شایەت دەركراوە. ئەو 2 چالاكە كرێكارییەش دەیانەوێ بەرامبەر بەو دەنگە ناڕەزایی دەرببڕن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.