چوار شه‌ممه‌ 29 ئازار 2023

دوایین زانیارییەكان لەسەر یەكگرتنەوەی ریزەكانی كۆمەڵە

یەكگرتنەوەی ریزەكانی 3 باڵی كۆمەڵە لە سەروبەندی رێكەوتن و بە سەرنجام گەیشتن دایە.

بە پێی زانیارییەكانی “زاگرۆس پۆست”، ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی مانگی خاكەلێوە لە كۆببوونەوەیەكی نێوخۆیی ئەندامانی “كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان” باس لە یەكگرتنەوەی ئەو لایەنەی كۆمەڵە لەگەڵ 2 رەوتی دیكەی كۆمەڵە بە ناوەكانی “رەوتی سۆسیالیستی كۆمەڵە و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستان ئێران _ هێڵی یەكگرتنەوە” كراوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە لە لایەن “رەزا كەعبی” بەرپرسی هەیئەتی ئیجرایی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە پێشكەش كراوە، ئاماژەیەك دراوەتە ئەو هەنگاوانەی كە تا ئێستا هەوڵەكانی یەكگرتنەوەی نێو ئەو 3 لایەنەی كۆمەڵە هەڵیان گرتووە.

“رەزا كەعبی” وێڕای جەخت كردنەوە لەسەر پێشەوەچوونی بەرچاوی كارەكانی 2 كۆمیسیۆنی دیارییكراو بۆ نووسینەوەی “پێڕۆ و پڕۆگرامی” حیزبی یەكگرتووی داهاتوو، داوای لە هەموو ئەندامانی كۆمەڵە كردووە كە بەرپرسیارانە لە ئاست بابەتەكەدا بجووڵنەوە و لە هەمان كاتدا بۆ قاییم و پتەو كردن و خێرایی پڕۆسەكە، هەموو هەوڵ و توانای خۆیان بخەنەگەڕ و هەروەها پێشنیار و روانگەی خۆیان سەبارەت بەو بابەتە بخەنە بەردەست ئەندامانی دانووستانكاری یەكگرتنەوەی ریزەكانی كۆمەڵە.

لە بەشی كۆتایی كۆبوونەوەكەدا، ئەندامانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان وێڕای پێشوازیی كردن لە یەكگرتنەوەی ئەو 3 لایەنەی كۆمەڵە و هیواخواستن بۆ ئەوەیكە هەموو لایەنەكانی كۆمەڵە بە هەست بە بەرپرسیاریەتی لە ئاست بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی رۆژهەڵاتی كوردستان بەگشتی و كۆمەڵە بەتایبەتی، داوایان كردووە هەوڵەكان بۆ یەگرتنەوەی یەكجاریی كۆمەڵە و بووژاندنەوەی بزووتنەوەی كوردستان بخەنەگەڕ و لە هەمان كاتدا رەخنە و پێشنیارەكانی خۆیان بە راشكاوی ئاراستەی سەركردایەتی حیزبەكەیان كردووە و وتوویانە: “دەبێ هەموو ئەو هەڵسوكەوت و كردەوانەی كە لە ماوەی ساڵانی رابردوو بوونەتە هۆی خەسار و زیان و جیابوونەوە و دابڕان، كۆتایی پێ بێت”.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

یەک بۆچوون

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.