پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

فەرماندەی پێشووی “گروه زەبەت”ی شاری كامیاران كوژرا

فەرماندەیەكی پێشووی سپای پاسداران و بەرپرسی “گروه زەربەت”ی شاری كامیاران لە یەكێك لە ئاواییەكانی سەر بە شارەكە كوژرا.

هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست” باس لەوە دەكات، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 25ی مانگی خاكەلێوە فەرماندەیەكی ناسراوی سپای پاسداران  و بەرپرسی “گروه زەربەت”ی ئەو شارە بە ناوی “جەعفەر شەیدایی” ناسراو بە (جەعفەرە سوور) 50 ساڵ تەمەن و كوڕی میر ئاغا، لە لایەن چەكدارەكانی خودی كۆماری ئیسلامیەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و كوژراوە.

ئەو فەرماندەیەی “گروه زەربەت”ی شاری كامیاران، خەڵكی ئاوایی ئاسنگەران بووە و لە نزیك ئاوایی “خانەبا” لە ئاكامی تێكهەڵچوون لەگەڵ خودی هێزە حكومەتییەكان كوژراوە.

ناوبراو ماوەی زیاتر لە 10 ساڵ لەوەپێش بەرپرسی “گروه زەربەت”ی كامیاران بوو و دواتر هەم خۆی و هەم براكەشی لە نێو ئەو گرووپە دەردەكرێن، بەڵام هەر بەردەوام بووە لە باجگیری و راوڕووتی خەڵكی ناوچەكە.

“جەفتەر شەیدایی” ساڵی رابردوو بەهۆی رفاندنی كەسێكەوە، لە حكومەت یاخی بووە و لەم دواییانەشدا بە مەبەستی باج وەرگرتن لە ماسە شۆرییەك و سووتاندنی كەلوپەلەكانی ئەو شوێنە، لە لایەن هێزە چەكدارە حكومەتییەكانەوە دوای كەوتوون و لە ئاكامدا ئێوارەی دوێنێ تووشی تێكهەڵچوونی چەكداریی دەبێت و بەهۆی ئەوەیكە گوللەی پێ نەماوە، هێزە حكومەتییەكان داویانەتە بەر دەستڕێژی گوللە و كوشتوویانە.

ئەو ئەندامەی سپای پاسداران بە بەردەوامی كێشەی بۆ خەڵكی ناوچەكە دروست دەكرد و لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی كوردستانیشدا چەند جاری تووشی تێكهەڵچوون ببوو، هەر لەبەر ئەوەیكە خۆشخزمەتیی بە حكومەت دەكرد، پشتیوانیەكی باشی لە خراپكارییەكان دەكرا، تا ئەوەیكە لە ماوەی ساڵانی رابردوو لە پۆستەكەی دەر دەكرێت، بەڵام هەر بە بەردەوامی كێشە بۆ خەڵكی ناوچەكە دروست دەكات و لە چەتەیی و باجگیری بەردەوام دەبێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.