پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

زۆربەی ویلایەتەكانی ئەمریكا درێژە بە گەمارۆكانی سەر ئێران دەدەن

هەواڵنێریی ڕۆیتێرز وێڕای ئاماژە بە نزیكبوونەوەی ئێران و ئەمریكا لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی لە ڕاپۆرتێكدا پڕژاوەتە سەر گەمارۆكانی ویلایەتەكانی ئەمریكا بەدژی ڕێژیمی تارانو نووسیویەتی زۆربەی ئەم ولایەتانە هەروا پێداگری لەسەر گەمارۆ جیاجیاكانی خۆیان بەدژی ئێران دەكەن‌و ئەوەش پێوەندیی نێوان ئەم دوو وڵاتە ئاڵۆزتر دەكات.

ئەو ڕاپۆرتە هەروەها نوسیویەتی كە لە ئێستادا زیاتر لە 20 ویلایەتی ئەمریكا سزا لە دژی ئەم شیركەتانە جێبەجی دەكەن كە گەمارۆكانی سەر ئێران وەبەر چاو ناگرن، بۆ نموونە ئەم قانوونانە دەبن بە هۆی ئەوەی كە شیركەتی لەم چەشنە لە مامەڵەو ڕێككەوتن لەگەڵ سندووقەكانی خانەنشین كران كە بە چەندین میلیارد دۆلاریان ئیعتیبار هەیە، بێبەش بكرێن.

هەروەها لە درێژەدا هاتووە، زیاتر لە نیوەی ئەم ویلایەتانە تەنیا لە كاتێكدا كۆتایی بە گەمارۆكانی خۆیان بەدژی ئێران دێنن كە وەك خۆیان دەڵێن ئێران واز لە پشتیوانی كردنی تێرۆریسم بێنێ یا ئەوەی كە گشت گەمارۆكانی فیدراڵیی ویلایەتە یەكگرتووەكان بەدژی ئێران هەڵوەشێنەوە، تەنانەت دوو ولایەتی كانزاس و میسیسی‌پی خولێكی نوێی گەمارۆكانیان بە دژی ئێران پەسند كردو، ئەوە لە حاڵێكدایە كە باراك ئۆباما، سەرۆك كۆماری ئەمریكا پێشتر چەندین جار لە بارەی بارودۆخی گەمارۆ نوێیەكان لە نێوان دانووستانە ناوكییەكاندا، كۆنگرەی وڵاتەكەی وریا كردبۆوە، كەچی بۆ نموونە سێناتۆری ولایەتی فلۆریدا، سێناتۆری ئیالەتی دان گێتێز، جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە گەمارۆكانی ئەو ولایەتە لە دژی ئێران هیچ پێوەندییەكی بە دانووستانەكانی دەوڵەتی ئۆباما لەگەڵ كۆماری ئیسلامی نییە.

ڕۆیتێرز لە ڕاپۆرتەكەی خۆیدا نووسیویەتی كە سێناتۆرەكانی زیاتر لە 10 ویلایەت كە ئەم هەواڵدەرییە پێوەندی پێوە گرتوون، جەختیان كردۆتەوە ك تەنانەت ئەگەر دەوڵەتی ئەمریكا لەگەڵ ئێران ڕێكیش بكەوێ، دیسانەكەش بە تەما نین سیاسەتەكانی خۆیان لە پێوەندی لەگەڵ ئێراندا بگۆڕن، لە نموونەی ئەم سێناتۆرانە ئاماژە بە سێناتۆرەكانی ویلایەتەكانی فێلۆریدا، میشیگان و جۆرجیا كراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.