پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

لە ماوەی دوو رۆژدا 27 كەس لە ئێران ئێعدام كراون

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج 19 كەس كە 12 كەسیان بۆ زیندانی قزڵحسار گواسترابوونەوە، لە رێگای پەتی سێدارەوە ئێعدام كران.

بە پێی راپۆرتی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج، حوكمی ئێعدام 19 كەس كە پێشتر رەوانەی ژووری تاكەكەسی كرابوو،  بەڕێوە چووە و لەم رێژەیەش 12 كەسیان بە مەبەستی لەسێدارەدان رەوانەی زیندانی قزڵحسار كرابوون.

لە لایەكی دیكەوە بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، 16 زیندانیی دیكە بە مەبەستی جێبەجێ كردنی حوكمی ئێعدامەكەیان رەوانەی ژووری تاكەكەسی كراون و بڕیارە سبەینێ لەسێدارە بدرێن.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە ناوەندی دەنگ و باسی سەر بە دەنگ و رەنگی كۆماری ئیسلامی رۆژی دوشەممە باسی لە ئێعدامی 8 كەسی دیكە لە زیندانی ناوەندی شاری كەرەج كردبوو.

شایانی باسە، ژمارەیەك لە بنەماڵەی زیندانیانی مەحكوم بە ئێعدام لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج و قزڵحسار رۆژی دووشەممە بۆ دوایین چاوپێكەوتن لەگەڵ زیندانیان بانگهێشت كرابوون.

زۆربەی ئەو زیندانیانە لەپەیوەند لەگەڵ قاچاخی مادەهۆشەبەركان لەسێدارە دراون و تا ئێستا ناوی چەند كەسیان كە بریتیە لە “رەزا قوربانی، مەحمود مەەكی، حەمید فەرەجلو، ئەحمەد مەلەك زادە و مەنسور غوڵامی” ئاشكرا بووە و شوناسی باقیەكەیان هەتا ئێستاش نادیارە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.