چوار شه‌ممه‌ 22 ئازار 2023

كۆڵبەرێكی كوردی دیكە بە دەستی چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی كوژرا

شەوی رابردوو لە ناوچە سنوورییەكانی شاری بانە كۆڵبەریكی كورد بە تەقەی هێزەكانی ئێران گیانی لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی باسنیوز، ناوی ئەو كۆڵبەرە “عەلی كاكەیی” بووە و دەوترێت ئەو كۆلبەرە كوردە كەوتووەتە بۆسەی هێزە نیزامییەكانی حكومەتی ئێران و بێ ئەوەی ئاگادار بكرێتەوە تەقەی لێ كراوە.

عەلی كاكەیی، تەمەن ٣٢ ساڵ، پاش ئەوەی دەدرێتە بەر دەستڕیژی گوللـە لەلایەن خەڵكی ناوچەكەوە دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە و پاش چەند كاتژمێر گیان لەدەست دەدات.

تەرمی ئەو هاووڵاتییە كوردە ئەمڕۆ دووشەممە 24ی مانگی خاكەلێوە رادەستی بنەماڵەكەی كراوەتەوە و لە یەكێك لە ئاواییەكانی سەر بە شاری بانە بە خاك سپێردراوە.

شایانی باسە، كەمتر رۆژێك هەیە كۆڵبەران و كاسبكارانی كورد كە لە بەر دەسكورتی و بێكاریی روویان كردووەتە پیشەی پڕ مەترسی كاسبكاری لە سەر سنوور، لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە هێرش نەكرێتە سەریان و بەرەوڕووی زیانی گیانی و مادی نەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.