سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

سەرۆك كۆماری یەمەن: دوو ئەفسەری ئێرانی لە یەمەن دەستگیر كراون

سەرۆك كۆماری یەمەن وێڕای رەخنەی توند لە ئێران بەهۆی پشتیوانی لە حووسییەكان رایگەیاندووە كە دوو ئەفسەری سپای پاسدارانی ئێران لە یەمەن دەستبەسەر كراون.

بەپێی راپۆرتی ئەلعەرەبیە، “عەبد رەبە مەنسوور هادی” سەرۆك كۆماری یەمەن لە وتەكانی خۆیدا كە لە دەستەی بەڕیوەبەریی “گرووپی بەسیجی گشتی بۆ پشتیوانی لە دەستكەوتەكانی نەتەوەیی یەمەن” رایگەیاندووە: دوو كەس لە ئەفسەرانی سپای پاسدارانی ئێران لە حاڵێكدا كە بەرنامەیان بۆ دروست‌كردنی كارگەی مووشەك لە یەمەن دادەڕشت، دەستبەسەر كراون.

سەرۆك كۆماری یەمەن لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوە داوە كە كۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەستێوەردان لە كاروباری نێو خۆیی یەمەن و پشتیوانی حووسییەكان لە هەوڵی وەرگرتنی ئیمتیاز لە سووریە دایە.

ناوبراو هەروەها جەختی كردووەتەوە كە لە ئێران ٤ كاناڵ دژی یەمەن چالاكی دەكەن و هەروەها رایگەیاندووە: راوێژكارانی “عەبدولمەلەك ئەلحووسی” لە ئێرانن.

چەند رۆژ پێش ئێستاش، عەبد رەبە مەنسوور هادی سەرۆك كۆماری وڵاتی یەمەن لە دانیشتنی كاربەدەستانی وڵاتانی عەرەبی جەختی كردبووە كە ئێران بە دەستێوەردانەكانی خۆی لە كاروباری، وڵاتی یەمەنی وێران كردووە و ئەو حكومەتە دەبێ بەرپرسایەتیی ئەم بارودۆخە لە ئەستۆ بگرێت.

ماوەیەك لەمەوبەر، كۆمیتەیەك لە كارناسانی سەر بە شۆرای ئەمنیەتی نەتەوەیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كە بارودۆخی وڵاتی “یەمەن”یان لەژێر چاوەدێرییە، لە راپۆرتێكدا بارودۆخی ئێستای ئەو وڵاتەیان بۆ شۆرای ئەمنییەتی نەتەوە یەكگرتووەكان شی كردووەتەوە.

سەرلەشكر “ئەحمەد ئەلعەسیری” وتەبێژی فەرمیی هێزە هاوپەیمانەكانی عەرەب رایگەیاند، زۆربەی ئەو ئێرانیانەی كە بۆ پشتیوانی لە حووسییەكان لە یەمەن چالاكی دەكەن تووشی چارەنووسی حووسییەكان دەبنەوە.

ئەو ئەندامە پایەبەرزە نیزامییە رایگەیاندووە، هەر جۆرە هەوڵدان بۆ یارمەتیی چەكوچۆڵ بۆ حوسییەكان لەگەڵ دژ كردەوەی توند بەرەوڕوو دەبێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.