پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

مامۆستایانی ئێران و كوردستان بۆ جارێكی دیكە كۆبوونەوەی ناڕەزایی سازدەكەن

مامۆستایانی سەرانسەری ئێران و بەتایبەت كوردستان سەبارەت بەِ دۆخی نالەباری و قەیراناوی ژیانی خۆیان و كەمی حەقدەستەكان و دەستڕاگەیشتن بە خواست داواكارییەكانیان و وڵامدەر نەبوونی دەوڵەتی روحانی و مەجلیس لەبارەی كێشەكاندا، لەبەردەم مەجلیس و وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان دەست دەدەنە رێكخستنی كۆبوونەوەیەكی بێدەنگی.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، ئەو كۆبوونەوەیە كە لە ژێر سێبەری بێدەنگیدا بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 27ی مانگی خاكەلێوە بەڕێوەبچێ، چاوەڕوان دەكرێ لە لایەن مامۆستایانەوە وەكوو جاری پێشوو پێشوازییەكی بەرینی لێ بكرێت.

بەڕێوەبەرانی خۆپیشاندانەكە لەبەیاننامەیەكدا رایانگەیاندووە، ئەو كۆبوونەوانە تەنیا بەمەبەستی دەستڕاگەیشتن بە خواستە پیشەییەكانیان بەڕێوەی دەبەن و مامۆستایان وێڕای دەربڕینی ناڕەزایی هێمنانەی خۆیان، ناهێڵن كە ئەو كۆبوونەوانە بۆن و بەرامەی سیاسیی بە خۆیەوە بگرێت.

هەروەها ماڵپەڕی مامۆستایانی ئێران نامەیەكی مامۆستایانی كوردی دانیشتووی پارێزگاكانی سنە و ورمێ بڵاو كردۆتەوە كە بۆ كۆمیسیۆنی پەروەردە و توێژینەوەی مەجلیسی ئیسلامی ئێرانیان ناردبوویان.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە رێكەوتی ١٠ی رەشەممەی ساڵی 93ی هەتاوییش مامۆستایان لەسەر بانگەوازی ناوەندی پیشەیی مامۆستایان لە زۆربەی شارەكانی كوردستان و ئێران كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی دەربڕینی بەرینیان بەڕێوە برد و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستە رەواكانی خۆیان بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.