پێنج شه‌ممه‌ 23 ئازار 2023

11 گۆڕی بەكۆمەڵ لە تكریت دۆزرایەوە

وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراق رایگەیاند:” 11 گۆڕی بەكۆمەڵی بنكەی نیزامی سپایكەر دۆزراونەتەوە و تاوەكو ئێستاش رووفاتی 47 قوربانی دەرهێنراون”.

كامیل ئەمین، وتەبێژی وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراق ، رۆژی سێشەممە 18ی مانگی خاكەلێوەی 1394ی هەتاویی رایگەیاند:” ژمارەی ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانەی قوربانییانی بنكەی نیزامیی سپایكەر كە دۆزراونەتەوە لە شاری تكریت، 11 گۆڕی بەكۆمەڵ دەبێت، لە نێوانیشیاندا گۆڕی بەكۆمەڵی گەورە هەن،  تاوەكو ئێستاش توانراوە رووفاتی 47 قوربانی دەربهێندرێت”.

سەبارەت بەوەی چۆن دەزانن ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانە هی قوربانییانی سپایكەرن، ئەمین وتی:” لە كاتی هەڵدانەوەی گۆڕەكان، بەپێی ئەو بەڵگانەی لە تەمەن و سرووشتی جلوبەرگی تەرمەكان بەدەستهاتوون، پێشبینی دەكەین ئەوانە قوربانییانی سپایكەربن، لەگەڵ ئەوەشدا تاوەكو پشكنینی ( DNA)  و رێكارە یاساییەكانی تایبەت بە گۆڕە بەكۆمەڵەكانیان بۆ نەكرێت، بەتەواوی نازانرێت كە ئەوانە تەرمی قوربانییانی سپایكەرن یانە”.

وتەبێژی وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراقی ئاماژەی بەوەدا،  ئەو تەرمانەی دەرهێندراون سەرجەمیان گەنجن و جلوبەرگی مەدەنیان لەبەرە.

مانگی جۆزەردانی ساڵی رابردوو، چەكدارانی داعش پارێزگای تكریتیان كۆنترۆڵكرد و دواتر لە چەند گرتەیەكی ڤیدیۆییدا لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بڵاویانكردەوە كە 1700 قوتابی و مامۆستا لە بنكەی نیزامی سپایكەر ریزدەكەن و لە چەند شوێنێكی جیاوازدا بەدەست و چاو بەستراوی كۆمەڵكوژیان كردوون.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.