لە ئیلام پێش لە بەڕێوەچوونی یادی هونەرمەندێكی كورد گیرا

هێزە ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە ئیلام، پێشیان بە بەڕێوەچوونی یادی یەكێك لە هونەرمەندە ژەنیارەكانی كوردیان گرت كە بڕیاربوو لە زانكۆی پەیام نووری ئەو شارە بەڕێوە بچێ.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، ژمارەیەك لە خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری شاری ئیلام بە مەبەستی یاردردنەوە لە هونەرمەند ئەرمنی و دۆستی كورد”ئارام تیگران” لە هەوڵی رێكخستنی كۆڕێكدا بوون، كە ئەو هەوڵەی خوێندكاران لە لایەن هێزە ئەنیەتیەكان و حەراسەتی زانكۆوە پێشی پێ گیرا.

كاربەدەستانی حەراسەتی زانكی پەیام نووری ئیلام بە خوێندكارانیان راگەیاند، لە ئەگەری بەڕێوەبردنی وەها رێوڕەسمێكدا بۆ یادكردنەوەی ئەو هونەرمەندە ئەرمەنیە، بەرەوڕووی سزا دەبنەوە.

چەند ساڵ پێشیش لە شاری خوی سەر بە پارێزگای ئیلام، پێش بە بەڕێوەچوونی ساڵیادی كۆچی ئەو هورمەندە گیرا.

هونەرمەندی ئەرمەنی”ئارام تیگران” ساڵی 1914ی زایینی لە یەكێك لە شارەكانی باكووری كوردستان لەدایك بوو و بە ئاواز و موسیقای فلكلۆری كوردی، خزمەتێكی گەورەی بە خەباتكارانی ئازادیخوازی كوردستان كرد.

ناوبراو مانگی گەلاوێژی ساڵی 88 بە هۆی جەڵتەی مێشكەوە كۆچی دوایی كرد.

گڵكۆی ئەو كەسایەتیە گەورەی كوردستان لە شاری بروكسل دایە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.