هه‌ینی 14 كانونی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / ئێران / ئیسرائیل: هێرشی‌ نیزامی‌ بۆسەر ئێران ئەگەرێكی‌ كراوەیە

ئیسرائیل: هێرشی‌ نیزامی‌ بۆسەر ئێران ئەگەرێكی‌ كراوەیە

وەزیرێكی‌ ئیسرائیلی‌ رایگەیاند، سەرەڕای‌ ئەنجامدانی‌ رێكەوتنی‌  ئێران لەسەر پرسی ئەتۆمی‌ لەگەڵ وڵاتانی‌ (5+1) بەڵام ئەگەری‌ هێرشی‌ سەربازی‌ بۆ سەر ئەو وڵاتە لای‌ ئیسرائیل كراوەیە.

یۆڤال شتاینتس، وەزیری‌ كاروباری‌ ستراتیژی‌ ئیسرائیل، لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵنێریی ئەسۆشێتد پرێس، رایگەیاندوە ئەنجامدانی‌ هێرشی‌ سەربازی‌ بۆ سەر وڵاتی‌ ئێران لەلایەن وڵاتەكەیەوە ئەگەریكی‌ كراوەیە.

ناوبراو رەخنەی‌ لەو رێكەوتنەیش گرت، كە وڵاتانی‌ رۆژئاوا لەسەر دۆسیەی‌ ئەتۆمی‌ لەگەڵ ئێراندا ئەنجامیداوەو بە ئاژانسەكەی‌ وتوە “ئەنجامدانی‌ ئەو رێكەوتنە هەلدەداتە ئێران بۆ باشكردنی‌ ژێرخانی‌ ئەتۆمی‌‌و ئەوەیش رێخۆشكەر دەبێت بۆ دروستكردنی‌ بۆمبی‌ ئەتۆمی‌ لەلایەن ئێرانەوە”.

باسی لەوەشكردووە، حكومەتی‌ ئیسرائیل ئێستا لەگەڵ وڵاتانی‌ رۆژئاوا لە وتووێژدایە بۆ ئەنجامدانی‌ گۆرانكاری‌  لەو رێكەوتنەی‌ كە لە ماوەی‌ ئەم هەشت مانگەی‌ رابردوودا لەگەڵ ئێران ئەنجامیانداوە “.

بابەتی هاوپۆل

گوشار خستنە سەر ئەنجوومەنی ژینگەی وڵات لە لایەن کاربەدەستانی ڕژیم لە شاری بۆکان

شارەداریی و فەرمانداریی شاری بۆکان، گوشاریان خستوەتە سەر ئەنجومەنی ژینگەی “وڵات”، کە دەبێت چالاکییەکانیان ڕابگرن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.