چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

پێكهاتەی زەینی كۆمەڵگای شاریی لە كرماشان / ئەفشین غوڵامی

چۆنیەتی بیر و ساز و بەری بیركردنەوەی مرۆڤ لە هەر وڵاتێك جیاوازە و فاكتەكانی دەڤەر و كۆمەڵگا وەك سەرەكیترین ئامرازی گەشەی مێشك و دەمار لە سەریدا رۆڵ دەگێڕن.

چوارچێوه ی بیری و که لله ی ته عه قۆڵی شاری کرماشان بریته له بڕیک مکانیزمی فه رهه نگی و بڕیک پێداچوونه وه ی سیاسی و هێندێک باوه ڕی هاورده یی که له درێژی ساڵیانی رابردو چوون چه مکێکی پڕ که ماسی له بیرۆمانی مێژوویی کرماشان کوتراوه.بینای فیکری شاری کرماشان له چه ندین په ل پتر بووه و هه ر په لێک خۆی له چه ند لق ره خساندوه.بۆیه باس له شێوازه کانی بیری ده بێت به مێتۆد هه ڵبسه نگێت و بووچونه کانیش به ئامێری زانستی رێکبخرێت.
1-کرماشان وه کو که ڵان شار:
سیستێمی گه ورا شار یان شاری که به ئه رزو پانایه تی دانیشتوی زورێکی نیشته جی ده کات جێگای هاتنه وه ی خه ڵکان به فه رهه نگ و زمان وشێوه زاره کانی جۆراوجۆره.کرماشانیش چوون گه ورا شاریکی خاوه نی فاکت،هه م له رۆی ئه رزییه وه و هه م له رۆی پێداویسته کانی مه ده نی، وێنای شاریکی زۆر جه ماوه ر و نموونه ی فه را فه رهه نگێگی سه ر که وتووه.
2-فه رهه نگی کوردی:
ڕیژه ی کورد له شاری کرماشان 98له سه د و2 له سه دیش ئه و دانیشتوانه ی جگه له کوردن که له ڕێی ئابووری وئیداری و به درێژی ساڵان له کرماشان خاوه نی ژینگه بوونه و ئێستا وه کو هاوڵاتی نیشته جی ناوبراون.فه رهه نگی کوردی له گه ڵ هه موو زاراوه کانی ناو شاری کرماشان هه ڵسوکه وت و ده رفه تی بوونه وه یان هه یه و هه بوونی زۆر زاره کی خۆه ی چوون مکانیسمێکی رێکخستی،چاودێری ورده فه رهه نگه کانی کوردی ده کات.بۆیه رێبه رایه تی ورده فه رهه نگه کان ته نیا به ده ستی ئامێری سیاست نیه به ڵکۆ،زاتی خۆدی فه رهه نگ کاریگه ری گرینگێکی به ده سته.
3-فه رهه نگی فارسی:
ئه و پرسیاره که ئایا زمانی فارسی تووانیویه تی ئاسه واری زاڵ بوونی فه رهه نگی به سه ر فه رهه نگی کورد بسڵمێنێد؟هه میشه به ردوامه و ره وتی رۆشنبیری کوردیش هه موو کات له وه ڵام دانه وه ی، تووشی داخ ونازانم کاریین.به راستی فه رهه نگی فارسی به هۆی ده سه ڵاتی فارسی و ئامرازه کانی راگه یاندن له هه لومه رجه کانی ناوچه، شارزای زاڵبوونی فه رهه نگی بوونه ته وه و له ته سک کردنه وه ی فه رهه نگ و تێکسته کانی کوردی تا راده یک سه رکه وتوون.
4-فه رهه نگی ئیرانی:
کورد خاوه ن مێژووێکی شوون په شێوه و هێشتا تووانای ئه وانه مانی نه بووه که له ناخی مێژو بدوێن و ئۆستوره کانی خۆمانی به ده ست بێنین و ده ره وه ییکان به سه رهاتی ئێمه یان به ره وایه تی خۆیان ده گیڕنه وه.بۆیه گۆتن له مێژوی کوردی ده بێ حه تمه ن به تێکڕایی، ئێرانی بێت و جگه له ئێران و ئێرانیه تی شتێکتر ده سکه وتی کورد نیه.که ئایا ئه و قسه راسته یان درۆ ده بێ ئێمه بێ که م و کورت په سندی که ین!؟
5-فه رهه نگی جه هانی:
تۆڕی ئینتێرنت و سه تلایته کان و هه موو ئامێره کانی پێوه ندی، بازاری فه رهه نگی جه هانیان گرتووه و به مۆدله کانی جۆراوجۆر بینه ری تایبه تی ده جۆرن و ره نگه ئه و نه ته وانه یش که بێ به ش له ئامرازه کانن،ته نیا ئه ڵقه به گوێی فه رهه نگه کانی سه رمایه دارین.
تێڕوانین:
باس له سازوبه ری بیری جه ماوه ری کرماشان ته نیا ئه و دێڕانه ی که له سه ر گۆتیا نیه.به ڵکۆ بینای زه ینی خه ڵک جگه له کێشه مادیه کان ونامادیه کان له هێندێ پارامتری مۆدرن وفه را مۆدڕن سازبوونه که خه ڵک بیر لێ ده کاته وه و چوون پێداوێستێکی له جیهانی مۆدرن ته کیا خه ریکی ژیانه وه یه.
بۆ ئاماژه:چۆنیه تی مه نشووری مافی مرۆڤ و مافی به رابه ری له کۆمه ڵگای جیهانی جگه له ره نگی پێست و زه مان و لووری جۆغرافییایی.بیر له جیهان و هه وڵ بۆ پێشکه وتنی تاکه که س و گه یشتن به سه عاده ت، ئاره زۆی جه ماوه ره و هه ر ئه م خاڵه له دنیای ئێمرۆژ وه کو بیرێکی هه موو لایه مۆعامڵه له گه ڵیا ده کرێت.به م جۆره ش بینینه کانی کۆمه ڵگای شاری کرماشان له ئه زمۆنه کانی جیهانی دور نیه و مرۆڤ له ئه م شاره ش له ره وتی فیکری و هاوسانی جیهانی ئاگاداره.به ڵام رۆیشتن و گۆاستنه وه به و ره وت و بیری جیهانیه به خێرایی و به هه موو کاناله کانی جولیان رۆی نداوه.به م هۆیه سازوبه ره کانی فیکری له ئاماده بوونی خۆیان بۆ هه ڵسوکه وتی هاوتایانه له گه ڵ فه رهه نگه کانی دراوسێ تووشی قه یران و له کڕی راسته وخۆ مۆدرنیته نه دامه زراوه.
رۆانگه:
هه ر که سێک بینای فیکریێکی هه یه و هه ر زاراوه ش خاوه نی سازوبه ری بیری تایبه ت به خۆیه تی،ئنجا ئێمه له شاری کرماشان چه ندین پێکهاته ی زه ینی وه کو:بینای له کی،که ڵهۆڕی،جافی،گۆرانی،هه ورامی،فارسی کرماشانی وهتد… ده بینین.
ئه م سازوبه رانه له جیاتی که س چوون فاکتێکی سه ربه خۆ و کۆنشێکی کۆمه ڵایه تی، له بیناکانی گه وراتر وه کو:پێکهاته ی کوردی و پێکهاته ی ئێرانی وهێندێک جاریش پێکهاته ی فارسی خۆیان ده سته به ر ده کن.که ئه م ده سته به ریه،ئه نجامیکی زه ینیه که له ساڵیانی په روه رده بوونی رۆحی و جه سته یی که س به دی هاتووه.له برێک شوێن فێرکردنه وه و تێکه ڵ کردنه وه ی بینا فیکریه کان له ئاستۆی ده سه ڵاته و له جێگایکیتر که س چوون میراتی ره فتاری ره گه زی لێ که ڵک ده گرێت و له لایه ێکیتر زه ینی خه ونبازی که سه که سازوبه ره کانی بیری به قازانجی خۆی ئامێته ده کات.ئێستا کام سازوبه رفه رهه نگی به هێزتر بووه یان کام سازوبه ر وه کو لیدر چه مکێکی سه ره کی له کۆ کردنه وه ی بیناکانی بیری له ئاستۆی بووه،یان ئایا بینا زه ینیه کان که کۆنشی ئه نجامی یانیش له ناو شار هه یه،تووانای سازینی فه رهه نگێکی دیوانی له گه ڵ کوردانی دیکه هه یه؟-ده رفه تی وه ڵام دانه وه یان پێویسته وده بێ پسپۆر له سه رێ بکرێت.
ئاکام:
کووچبه ری خه ڵک له گۆنده و شارۆچکه کان بووه به پتر بوونی جه ماوه ری کرماشان و شێواندنی بافت و پێکهاته کانی فه رهه نگی له ئه م شاره.به هه ر حاڵ،ده رفه تی پڵوراڵیستی و ده رفه تی مره خشه یی له ناخی شار هه یه که بینای بیری فه رهه نگه کان تا ئه م پێیه به چاکی که ڵکی لێ گرتوونه،به ڵام ئیتر به هۆی جیهانی ژوورانوێگه رایی و گه یشتنی کۆمه ڵگا به ئاستی نوێ،ره وڵی ده سه ڵاتی ئێرانی و له به رانبه ری ره وڵی بزاڤه کانی مه ده نی و جه ماوه ری کرماشان له سه ندنی مافی ره وای خۆیان تا چ راده یک پێش چووه و ئایا ده ره تانی ئه وه یانی هه بووه،فه رهه نگ و کاڵاو ناسراویکی کوردی به دراوسێه کان بڕه خسێنن،هه موو جیگای پرسیاره؟ئه و شته ده بێ رچاو بکرێت و وه کو ره هندێک بیربخاته زه ینی خه ڵک که،بتوانه وێ یان نه،وڵاتان و فه رهه نگه کانی دیکه له هه ڵسه که وتی خۆیان چاوه ڕێ کاڵایکی فه رهه نگین،که ئه گه ر له مۆعامڵه، لایه نی فه رهه نگ خاوه نی کاڵا نه بێت ده ێته ئه ژماری کۆمه ڵگاو فه رهه نگی دواکه وتوو.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.