سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

كرێكارێكی كورد بە هۆی رووداوی شوێنی كار لە ورمێ گیانیلەدەستدا

كرێكارێكی كورد بە هۆی رووداوی بەرق گرتوویی لە شارۆچكەی “شێخ تەپە”ی ورمێ گیانیلەدەستدا.

بە پێی راپۆرتەكان لەمبارەوە، وێنێ یەكشەممە 16ی مانگی خاكەلێوەی ساڵی 1394ی هەتاویی، لە شارۆچكەی شێخ تەپە هەڵكەوتوو لە شاری ورمێ، كرێكارێكی بیناسازیی بە ناوی “فەرید ئەسڵانی مامەدی” كوڕی نیاز بەهۆی بەرق گرتوویی توندەوە، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

ئەو هاوڵاتییە 28 ساڵی تەمەن بووە و لە باڵابەری بینایەك  بەهۆی ئەوەیكە تووشی بەق گرتوویی بووە، گیانیلەدەستداوە.

فەرید ئەسڵانی مامەدی هاوسەری هەبووە و خەڵكی یەكێك لە ئاواییەكانی بەخشی ناوەندیی سەڵماس لە پارێزگای ورمێ بووە.

تەرمی ئەو كرێكارە كوردە دراوەتەوە بە بنەماڵەكەی.

لێكدانەوەكان سەبارەت بە رووداوەكانی كار دەریدەخات، كە زیاتر لە 60% لە رووداوەكانی بیناسازیی بە هۆی نەبوونی چاودیریی خاوەنكار و نەبوونی كەرەستەی پێویستی ئەمنیەتیی بۆ شوێنی كار روودەدات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.