%70 لە كشتوكاڵی گەنمی دەیم لە شاری دێهلۆران خەساریان بەركەوتووە

سەرۆكی جیهانی كشاوەرزیی شاری دێهلۆران سەر بە پارێزگای ئیلام وتی: بە سەرنج بە كەمی باران لە ئەمساڵدا 70% لە كشتوكاڵی گەنمی دەیمی دێهلۆران خەساریان بەركەوتووە.

محەمەدڕەزا میرزایی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێریی حكومەتیی تەسنیم لە دێهلۆران وتوویەتی: بەداخەوە بە هۆی دۆخی نالەباری بارین لە شاری دێهلۆران، كشتوكاڵی گەنمی دەیم خەساریان بینیوە.

ناوبراو وتیشی: لە ئەمساڵدا پتر لە 19 هەزار هێكتار لە زەوی و زاری ئەو شارە بە شێوەی گەنمی دەیم بووە، كە بە سەرنج بە بەدواداچوونەكان لەوبارەوە، 70% لە كشتوكاڵی ئەو شارە بەرەوڕووی خەسار بوونەتەوە.

سەرۆكی جیهادی كشاوەرزیی شاری دێهلۆران لە درێژەدا دەڵێ: تەنیا لە ناوچەی زەڕین ئاباد بە هۆی دۆخی خراپی كەش و هەوا، پێش بینی دەكرێ 2 هەزار تۆن گەنم بەرهەم بهێنرێت، بەڵام لە باقی ناوچەكان هیچ بەرهەمێك بۆ كەڵك وەرگرتن بەدی ناكرێت.

ناوبراو هەروەها ئاوادیی 5 ناوەندی كڕینی بۆ وەرزی درەوكردنی گەنم لە ئەو شارە، وتی: هەموو ئاسانكارییە پێویستەكان بۆ وەرزی درەوكردن لەبەرچاو گیراوە و پێش بینییەكان باس لەوە دەكەن، كە 75 هەزار تۆن گەنم لە زەوی و زارە ئاوییەكان بە بڕی 80 میلیارد تمەن بەرهەم بهێنرێت.

میرزایی سەبارەت بە باقی بەرهەمە كشت و كاڵیەكانی ئەو شارە وتی: 2هەزار 800 هێكتار لە زەویەكا بە كەلزایان تێیدا چێندراوە، 70 هەزار تەماتە و 70 هەزاریتریش پیازیان تێیدا چێندراوە.

ناوبراو لە كۆتاییدا وتی: پێش بینی دەكرێ 4 هەزار و 500 تۆن كەلزا، هەزار و 400 تۆن تەماتە و 20 هەزار تۆنیش پیاز لەو زەویە كشتوكاڵیانە بەرهەم بهێنرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.