دوایین زانییارییەكان سەبارەت بە دۆخی 3 زیندانیی سیاسی كورد

سێ زیندانیی سیاسیی كورد، سەرەڕای تووشبوون بە نەخۆشیی قورس و نالەباریی دۆخی جەستەیی، لەلایەن دەزگای قەزایی و ناوەندە ئەمنییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە رێگری لە چوونە مەرەخەسییان دەكرێت.

بە پێی راپۆرتی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی كورد، ئەفشین سۆهراب‌زادە زیندانیی سیاسیی كوردی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵكی كرماشان، لە كاتێكدا تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووەو پێویستیی بە چاوەدێریی هەیە، لەلایەن دادستانی میناب و ناوەندە ئەمنییەكانی كوردستانەوە ئیزنی چوونە مەرەخەسیی پێنادرێت.

ئەفشین سۆهراب‌زادە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجەی ریخۆڵە و خوێنبەربوونی نێو سك بووەو لە دۆخێكی نالەباردایە و ماوەی زیاتر لە ١ ساڵە داوای چوونە مەرەخەسییەكەی رەت دەكرێتەوە.

پزیشكی چاوەدێری (كۆمیسیۆنی پزیشكیی) زیندانەكانی پارێزگای هورموزگان پاش ئەوەیكە ئەفشین سۆهراب زادەیان خستۆتە ژێر چاوەدێرییەوە، نامەیەكیان بۆ بەرپرسانی زیندان و دادستانی میناب ناردووەو بارودۆخی تەندروستیی ناوبراویان مەترسیدار وەسف كردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەتا ئێستا رەوانەی نەخۆشخانە نەكراوەو دادگوستەریی پارێزگای سنەیش دژایەتی لەگەڵ چوونە مەرەخەسیی ناوبراو دەكات.

سەرچاوەكە باسی لەوەش كردووە، ماوەی ١٠ مانگ پێش ئێستا دادگای ئینقلابی سنە بڕی ١٢٠ ملیۆن تمەنیان بۆ بارمتەی چوونە مەرەخەسیی ئەو زیندانییە سیاسییە كوردە دیاری كردبوو، بەڵام پاش ئەوەیكە بنەماڵەكەی بە قەرز و قۆڵە توانیان ئەو بڕە پارەیە دابین بكەن، بەڵام لە ئەنجامدا دادگوستەریی ئوستانی كوردستان، بڕی بارمتەی مەرەخەسییی ناوبراوی بۆ ٢٢٠ ملیۆن تمەن زیاد كرد.

ئەفشین سۆهراب‌زادە مانگی جۆزەردانی ساڵی ٨٩ دەستبەسەر كراو بە تۆمەتی ئەندامەتی لە “كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان” حوكمی ٢٥ ساڵ زیندانی و دوورخرانەوە بۆ زیندانی میناب بۆ بڕایەوە، كە ساڵی ٩٢ بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربرین بە دۆخی نالەباری زیندان هەوڵی خۆكوشتنی دابوو.

محەمەد حوسێن رەزایی و كەریم مووسازادە دوو زیندانی سیاسی لە زیندانی میناب
لەلایەكی دیكەوە محەمەد حوسێن رەزایی ، زیندانیی سیاسیی كورد لە زیندانی میناب، كە بە مەبەستی نەشتەرگەری گوازرابوویەوە بۆ نەخۆشخانە، رۆژی شەممە رێكەوتی ١٥ی خاكەلێوە پاش نەشتەرگەرییەكەی، رەوانەی ئەو زیندانە كرایەوە.

دەوترێ كە رەوانە كردنەوەی محەمەد حوسێن رەزایی بۆ زیندانی میناب لە كاتێكدایە، كە پزیشكی نەشتەرگەر رایگەیاندووە كە پێویستە ناوبراو ماوەی ٣ مانگ لە دەرەوەی زیندان پشوو بدات.

محەمەد حسێن رەزایی (خوسرۆ) ساڵی 1390ی هەتاویی هاوڕێ لەگەڵ چەنگیز قەدەم خێری، فەخرە فەرەجی(فەردین) و ئەیوب ئەسەدی لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی هاوكاریی لەگەڵ “كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان” لە نزیك شاری سنە دەستگیر كران.

محەمەد حسێن رەزایی (خوسرۆ) خەڵكی شاری دیواندەرە بە 30 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی میناب، چەنگیز قەدەم خێری خەڵكی شاری كامیاران بە 40 ساڵ زیندان و دوور خرانەوە بۆ زیندانی مەسجد سولەیمان، فەخرە فەرەجی(فەردین) خەڵكی شاری مەریوان بە 25 ساڵ زیندان دوور خرانەوە بۆ زیندانی تەبەس و ئەیوب ئەسەدی خەڵكی شاری مەریوان بە 20 ساڵ زیندان دوورخرانەوە بۆ زیندانی كاشمەر حوكم دران.

هەروەها كەریم مووسازادە، زیندانیی سیاسیی كورد، لە كاتێكدا ماوەی حوكمەكەی تەواو بووەو بەرپرسان رێگری لە ئازادكرانی ناوبراو دەكەن و ماوەی ١٦ رۆژە مانی لە خواردن گرتووە.

ئەو چالاكە سیاسییە كوردە، لەگەڵ ئەوەیەكە رۆژ لەدوای رۆژ بارودۆخی تەندروستییەكەی بەرەو خراپتربوون دەچێت، هەتا ئێستا بەرپرسانی قەزایی و زیندانی میناب، گوێیان لە داخوازیی ناوبراو نەگرتووە.

ئەو چالاكە سیاسییە كوردەی خەڵكی ورمێ، كە ئەندامی كانوونی رۆشنبیری لاوانە، رێكەوتی ٧ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٨٨ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە دەستگیر كراو بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێكی كوردیدا حوكمی ٦ ساڵ زیندانی و دوورخرانەوەی بۆ زیندانی بەندەرعەباس بۆ بڕایەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.